دەنگ نێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی کەلار لەوەڵامی وەزیری پەروەردەی هەرێم دا کە داوای لەمامۆستایانی سنوری سلێمانی کردبو بگەڕێنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن، دەڵێت: بەهیچ شێوەیەک ناگەڕێینەوە.
وەزیری پەروەردەی هەرێم لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ وتی:هەمو فەرمانبەر و موچەخۆرێک نیگەرانە لەوەی کە موچەی پێنەدرێت، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانین ئەمە دۆخێکی گشتیە و بەتەنها وەزارەتی پەروەردە نیە، بۆیە داوا دەکەین لە هەفتەی ئایندەوە دەستبکرێت بە خوێندنی ئەمساڵ.
لەبەرامبەریشدا، ئاری عزەدین، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی کەلار، بەرادیۆی دەنگی وت: قسەکانی وەزیری پەروەردە جێگای نائومێدی بو بۆ مامۆستایان و بگرە جۆرێک لەفشار و هەڕەشەشی تێدابو، ئێمەش بەهیچ شێوەیەک ئەمە قبوڵ ناکەین و بەردەوامدەبین لە بایکۆت.
وتیشی: ناگەڕێینەوە هۆڵەکانی خوێندن و یەکشەممە بەگڕوتینێکی زیاتر و بەرفراوانتر خۆپیشاندان دەستپێدەکەین و دوپاتی بایکۆت دەکەینەوە.
داواکاری وەزیری پەروەردە بۆ گەڕانەوەی مامۆستایانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین بۆ هۆڵەکانی خوێندن، لەکاتێکدایە دەوامی خوێندن لە سنوری هەولێر و دهۆک دەستیپێکردوە و بەردەوامە، بەڵام لە سنوری سلێمانی مامۆستایان بە کاریگەری پێنەدانی موچەکانیان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردوە و مەرجی شکاندنی بایکۆتیش پێدانی تەواوی موچەکانیانە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان