
دەنگ نێت
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند نزیکەی 6 ملیۆن لیتر نەوت بۆ ناوەندەکانی خوێندنی حکومی لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابیندەکرێت، کە بڕی ۱۹۰ هەزار لیتری بەر گەرمیان دەکەوێت.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بڕیاردرا بە دابینکردنی شەش ملیۆن و شەش سەد هەزار ( ٦،٦٠٠،٠٠٠) لیتر نەوت بۆ ناوەندەکانی خوێندنی حکومی لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
لایخۆشییەوە بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان بەڕادیۆی دەنگی وت: ۱۹۰ هەزار لیتر لەو نەوتەی دابینکراوە، بەر گەرمیان دەکەوێت، خوێندنگەکانیش بەپێی پۆل نەوتیان بەسەردا دەبەشدەکرێت کە بە نزیکەیی هەر پۆلێک ۱۰۰ لیتری بەردەکەوێت.
دارا ئەحمەد، وتیشی: ئەو بڕە نەوتە هێشتا نەگەشتوە، بەڵام ئێمە لەئەمڕۆوە لیژنەمان پێکهێناوە، بۆ دابەشکردنیشی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەک دەکەین نەوتەکەمان بۆ دەهێنێت و لەڕێگەی لیژنەکەمانەوە دابەشیدەکەین بەسەر ناوەندەکانی خوێندندا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵكۆمپانیای گاردینیا: پێدانى قیست پهیوهندیی نییه به رێژهى تهواوكردنى یهكهكانهوه
-
-
هەواڵدادگا بڕیارێکی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی قەڵای شێروانە هەڵدەوەشێنێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری پەروەردەی کەلار لەسەر دۆسیەی 20 مامۆستاکە رونکردنەوە دەدات
-
-
راپۆرتكهس له گەنجانی گوندەکانى گهرمیان ناپرسێتهوه
-
-
هەواڵخانەنشینانی گەرمیان گازندە دەکەن: پاداشتی کۆکراوەمان بۆ خەرج ناکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان