دەنگ نێت
له سنورى گه‌رمیان جوتیاران بڕى زیاتر له 4 ملیار دینار پاره‌ى كاره‌باى كشتو‌كاڵى قه‌رزارن، ئه‌مه‌ش به‌پێى نوسراوێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای گه‌رمیان.
به‌پێى خشتەیەک كه به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان ئاماده‌ى كردوه و کۆپی لای رادیۆی دەنگە، تێدا هاتوه: له سنورى گه‌رمیان 1 هه‌زار و 967 هاوبه‌شى كاره‌باى كشتو‌كاڵى بونى هه‌یه.
به‌پێى ئه‌و خشته‌یه بۆ مانگى هه‌شت (ئابی ئەمساڵ) و مانگه‌كانى پێشترى، بڕى پاره‌ى وه‌رگیراو له هاوڵاتیان كه كاره‌باى كشتوكاڵیان هه‌یه وه‌ك داهات بریتیه له 16 ملیۆن و 608 هه‌زار دینار.
ئەوەشی خستوەتەڕو؛ بە گشتیی بڕى پاره‌ى ماوه وه‌كو قه‌رز له‌لاى جوتیاران کە خاوەنی زه‌وى كشتو‌كاڵى و پرۆژه‌ى كشتوكاڵیان هەیە، بریتییه له 4 ملیار و 665 ملیۆن دینار.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان