دەنگ نێت
سبەینێ لە بەردەم بینای پەروەردەی گەرمیان خۆپیشاندانێک بەڕێوەدەچێت و نوێنەرێکیش دەڵێت: خۆپیشاندانەکە کراوەیە و تایبەت نییە بە مامۆستایان.
نەبەرد ئەحمەد- ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: سبەینێ کاتژمێر (٩:٣٠) لەبەردەم بینای پەروەردەی گەرمیان خۆپیشاندان دەکەین دژ بە خەرجنەکردنی موچەکانمان و پێداگرتن لە بەردەوامیی بایکۆتی دەوام.
وتیشی: خۆپیشاندانەکەمان کراوەیە و تەنها بۆ مامۆستایان نییە، بەڵکو دایکوبابی خوێندکارانیش دەتوانن تیایدا بەشداریی بکەن و پشتیوانیی لە داواکاری مامۆستایان دەرببڕن.
هاوکات لەگەڵ ئەم خۆپیشاندانەشدا، مانگرتنی مامۆستایانی وانەبێژ لە گەرمیان لەبەردەم پەروەردەی گەرمیان هەر بەردەوامیی هەیە و بۆ سبەینێش درێژەی دەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان