دەنگ نێت
شاندێکی رێکخراوی پاڵپشتی شاری کفری کە لەماوەی پێشودا مانگرتنیان لە شارەکە ئەنجامدا، لەگەڵ نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبونەوە، سەرۆکی ریکخراوەکەش دەڵێت: بەڵێنمان پێدراوە کە داواکارییەکانمان ١٠٠٪ بۆ جێبەجێدەکرێت.
عوسمان قەتارچی، سەرۆکی رێکخراوی پاڵپشتی کفری، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: کۆبونەوەیەکمان لە نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجامدا و تێیدا باس لەو بەڵێنانە کرا کە لەماوەکانی پێشودا بە مانگرتوانی شاری کفری درا بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا جێبەجێبکرێت.
وتیشی: لەکۆبونەوەکەدا بەرپرسی نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت بەڵێنی پێداین کە ١٠٠٪ـی داواکانمان جێبەجێی دەکەن.
ئەو بەڵێنانەی لەلایەن جێگری سەرۆکی حکومەت دراون بە شاری کفری و لەرێکاردان، سەرۆکایەتی زانکۆکەیە، هەروەها ئەو بینایەی کە چۆڵکرا بۆ چاکسازی گەوران و کۆمەڵێک بینای دیکە، لەگەڵ هەندێک پرسی پەیوەست بە زەوییەکانی کەرتی تلیشان و ئەنجامدانی پرۆژەی خزمەتگوزاریی و وەبەرهێنان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان