دەنگ نێت
سه‌رۆكى شاره‌وانى باوه‌نور ده‌ڵێت: کاری پەسەندکردنی نەخشەی بنەڕەتی ناحیەکەیان لەلای ئەوان تەواو بوە و ئێستا لەلای بەڕێوبەرایەتی نەخشەدانانە، بەڵام بەهۆی بایکۆتی دەوامەوە کارەکانی پەکیکەوتوە.
وه‌حید یوسف، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: روپێوى ناحیه‌كه به درۆنى تایبه‌ت کرا و پرۆژه‌كه په‌سه‌ندكراوه و هیچ كێشه‌یه‌كى نیه.
وتیشى: پێشتر کە پرۆژه‌كه‌مان نارده بەڕێوبەرایەتی نه‌خشه‌دانانی گەرمیان پێى راگه‌یاندین پێویستى به بڕیارى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شاره‌وانیمان ئه‌نجومه‌نى نیه و پێش چه‌ند ساڵێكە هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، ئێمه‌ش به‌پێى یاسا نزیكترین شاره‌وانیمان دیاریكرد کە شاره‌وانى كه‌لار بو، پێش 2 هه‌فته پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانی كه‌لاره‌وه په‌سه‌ند كرا و ناردومانهتهوە بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌خشه‌دانان.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ده‌بێت لیژنه‌ى نه‌خشه‌دانان بێت و ته‌سلیم و ئیستلامى بۆ بكات، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى بایكۆته بۆ ماوه‌ى 2 هه‌فته‌یه كارى له‌سه‌ر نه‌كراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان