
دەنگ نێت
ئه‌و هاوڵاتیه‌ى شه‌وى رابردو به روداوێكى هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ى پشتێنه‌یى كه‌لار گیانى له‌ده‌ستدا، ناسنامه‌كه‌ى ئاشکرا بو و ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن 42 ساڵه و فه‌رمانبه‌ره له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتی وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان.
شه‌وى رابردو به‌هۆى پێكدادانى دو ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدس ئەکترۆز بارهەڵگر و نیسان سەنترا لە سەر ڕێگای پشتێنەی شاری کەلار، شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سەنترا بەسەختی برینداربو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار له‌كه‌لار، گیانی لە دەستدا.
سامان عه‌لى، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: سەرەتا ناسنامەی قوربانیەکە نەزانرا، بەڵام دواتر ناسنامەکەی ئاشکرا بو کە ئافره‌تێكه به‌ناوى (شه‌رمین ساڵح فه‌ره‌ج)، لەدایکبوی 1981 و دانیشتوى گه‌ره‌كى جوتیارانى قه‌زاى كه‌لاره، هاوكات فه‌رمانبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیانه.
وتیشى: شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگره‌كه بەپێی مادەی 24ـى هاتوچۆ راگیراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵكۆمپانیای گاردینیا: پێدانى قیست په‌یوه‌ندیی نییه به رێژه‌ى ته‌واوكردنى یهكهكانهوه
-
-
هەواڵدادگا بڕیارێکی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی قەڵای شێروانە هەڵدەوەشێنێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری پەروەردەی کەلار لەسەر دۆسیەی 20 مامۆستاکە رونکردنەوە دەدات
-
-
راپۆرتكهس له گەنجانی گوندەکانى گه‌رمیان ناپرسێته‌وه
-
-
هەواڵخانەنشینانی گەرمیان گازندە دەکەن: پاداشتی کۆکراوەمان بۆ خەرج ناکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان