دەنگ نێت
مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازیی کۆبونەوەیان ئەنجامدا بەمەبەستی بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن، نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژیش دەڵێت: نەگەشتینە ئەنجام.
مەجید محەمەد، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ و وتی: یەکێک لە داواکارییەکانمان بۆ ئەنجامدانی بایکۆت ئەوەبو دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەشێوەیەکی هەمیشەیی یاخود گرێبەست بکرێتە مەرجی شکاندنی بایکۆت، بەڵام مامۆستایانی هەمیشەیی نەچونە ژێر باری ئەم مەرجەوە و وتیان ئێمە ناتوانین گرنتی ئەوەبکەین، چونکە ئەگەر موچەی مانگی 7 و 8 بدرێت مامۆستایانی میلاک دەچنەوە هۆڵەکانی خوێندن.
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ هۆکارێکی تری بایکۆت نەکردنیانی گەڕاندەوە بۆ دیارینەکردنی کاتی دەستپێکردنەوەی خوێندن و وتی: هێشتا لێمان دیارنیە کەی خوێندنی ئەمساڵ دەستپێدەکاتەوە، ئەگەری هەیە کاتی دەستپێکردنەوەی خوێندن بخرێتە سارەتای مانگی 10، ئەوکاتە دوبارە کۆبونەوە ئەنجام دەدەین بۆ ئەنجامدانی بایکۆت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان