
دەنگ نێت
ئەندامێكى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازیی له گه‌رمیان ده‌ڵێت: ئەگەر تاوه‌كو 13ـی مانگ موچەی هەردو مانگی حەوت و هەشت خەرج نەکرێت و پلە بەرزکردنەوە دەستپێنەکاتەوە، بایکۆتی دەوام دەکەن.
نه‌به‌رد ئه‌حمه‌د، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: بۆ داواکردنی دەستبەجێی خەرجکردنی موچەی هەردو مانگی تەموز و ئاب و دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوە، جگە لەوەی بایكۆتى دەوام لە ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كه‌ین، خۆپیشاندانیش دەکەین.
وتیشى: كۆمه‌ڵێک پلانی دیکەشمان هه‌یه، یه‌كێك له‌وانه چونی به‌شێكى مامۆستایانە بۆ به‌غداد و ئەنجامدانی خۆپیشاندان له‌وێ.
هێماى بۆئه‌وه‌شكرد: هاوكات له پلانماندایه خێوەتی مانگرتن هه‌ڵبده‌ین.
ئەمەش لەکاتێکدایە موچەخۆرانی هەرێم موچەی دو مانگی رابردویان خەرج نەکراوە و بڕیارە هەفتەی داهاتوش دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەستپێبکات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵمامهڵهى تاپۆكردنى خانوه زیادهڕهوەکان له گه‌رمیان رایی ناكرێت
-
-
هەواڵكۆمپانیای گاردینیا: پێدانى قیست په‌یوه‌ندیی نییه به رێژه‌ى ته‌واوكردنى یهكهكانهوه
-
-
هەواڵدادگا بڕیارێکی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی قەڵای شێروانە هەڵدەوەشێنێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری پەروەردەی کەلار لەسەر دۆسیەی 20 مامۆستاکە رونکردنەوە دەدات
-
-
راپۆرتكهس له گەنجانی گوندەکانى گه‌رمیان ناپرسێته‌وه
-
زۆرترین بینراوەکان