مامەڵەی کارتی زانیاریی ئاستەنگ بۆ هاوڵاتیانی کەلار دروست دەکات
هەواڵ
12:12AM - 2023/09/07 , بینین : 1,017
 
دەنگ نێت
 
هاوڵاتیەک دەڵێت: پێشتر مامەڵەی کارتی زانیاری بە پۆستە دەنێردرا بۆ سلێمانی، بەڵام ئێستا دەبێت هاوڵاتیەکە خۆی بیبات، بەڕێوبەری نوسینگەی کارتی زانیاری کەلاریش دەڵێت: کێشەکەمان چارەسەر کردوە.
 
بەپێی گرتە ڤیدۆییەک کە بۆ رادیۆی دەنگ نێردراوە، هاوڵاتیەک دەڵێت: پێشتر مامەڵەی کارتی زانیاری بە پۆستە دەنێردرا بۆ سلێمانی و کارەکانی تەواو دەکرا، بەڵام ئێستا دەبێت هاوڵاتیەکە خۆی بڕوات بۆ سلێمانی ئەمەش بارگرانیە بەسەر خەڵکەوە بۆ ئیشی ١٠ خولەک ئەو رێگا دورە ببڕێت.
 
رادیۆی دەنگ ئەم کەیسەی خستە بەردەم موقەدەم: پەروین مەجید، بەڕێوبەری نوسینگەی کارتی زانیاری کەلار و ئەویش  لە وەڵامدا وتی: بەشی (ئای تی) تەنها لەهەولێر و سلێمانی هەیە و لیژنەیەک ئیمزا لەسەر فایلەکان دەکات، ئەبێت فایلەکان رەوانەی سلێمانی بکەین، هۆکاری دروستبونی کێشەکەش  گۆڕینی بەڕێوبەری گشتیمان بو.
 
وتیشی: ئەو کێشەیە لەدوێنێوە چارەسەر کراوە، ئیتر هاوڵاتی خۆی فایلەکەی نابات بۆ سلێمانی جگە لەحاڵەتێک ئەگەر کەسەکە پەلەی بو، چونکە ئێمە هەمو رۆژێک فایل نانێرین، بەڵکو هەفتەی جارێک یان دو جار بە پۆستە دەیاننێرین.