دەنگ نێت
تاوه‌كو ئێستا چه‌ند نه‌خۆشێك به‌هۆى توشبونیان به په‌تای سکچون و كۆلێرا، له گه‌رمیانه‌وه رەوانەى سلێمانى كراون، به‌رێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار/ قه‌ڵاش ده‌ڵێت: به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شى چاودێرى چڕمان نیه بۆیه ئیحاله كراون.
د. حارس محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار/ قه‌ڵا، له‌میانه‌ى به‌رنامه‌ى رۆژێكى تر‌ى رادیۆى ده‌نگدا رایگه‌یاند: چه‌ند نه‌خۆشێكمان ئیحالەى سلێمانى كردوه به‌هۆى ئه‌وه‌ى دۆخیان خراپ بوه كه توشبوى ئه‌و په‌تایه بون، بۆ ئه‌وه‌ى مه‌ترسى نه‌كه‌وێته سه‌ر ژیانیان.
وتیشى: هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه به‌شى چاودێرى چڕمان نیه له‌كه‌لار وه‌ك ئه‌وه‌ى له نه‌خۆشخانه‌ى شار لە سلێمانی هه‌یه و چه‌ند بێدێکی بۆ ته‌رخان كراوه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: هه‌ندێك به‌شى دیكه‌مان نییە له نێو نه‌خۆشخانه، وه‌كو: به‌شى قه‌سته‌ره و باڵۆن و به‌شى هه‌رس و جگه‌ر، ئه‌م به‌شانه گرنگن بۆ گه‌رمیان، بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت %80ـى نه‌خۆش ئیحاله‌ى سلێمانى نه‌كرێت، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و به‌شانه له سنوره‌كه بكرێنەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان