
دەنگ نێت
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە کەلار دەڵێت: هێشتا وەکو دەستەی نوێنەرانی کەلار بڕیاری یەکجاریمان نەداوە لەسەر بابەتی مانگرتن بۆ ئەمساڵی خوێندن.
مەجید محەمەد، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: دو دەستەی نوێنەرانی مامۆستایان بڕیاریان داوە چالاکی بکەن بەڵام پەروەردەی کەلاری تیانیە، بڕیارەکەشمان لەسەر بڕیاری حکومەت وەستاوە کە تاچەند دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا: ئێمە داوای ئەوەدەکەین کەبەتەواوەتی دابمەزرێین بەشێوەیەکی هەمیشەیی، پلانی حکومەتیش بەگرێبەست بونە بۆ سەرجەم مامۆستایان، چونکە ئەوکات کەمتر لەسەر حکومەت دەکەوێت.
مووچەی وانەبێژان لە نێوان 200 بۆ 400 هەزار دیناردایە و بە گریبەستکردن یان دامەزراندنیان مووچەکەیان بەگوێرەی بڕوانامەکانیان زیاتر دەبێت. کۆی پارەی مووچەکەشیان لە مانگێکدا 13 ملیار و 200 ملیۆن دینارە.
نوێنەری وانەبێژان وتیشی: ئەگەر بڕیاری بەگرێبەست بون بدرێت ئەوە کەیسەکەمان هەنگاوێک دەچێتە پێشەوە و لەوە باشترە کەهەر وانەبێژ بین، بەڵام دوای ئەو بڕیارەش هەر بەردەوام دەبین لە چالاکیەکانمان بۆ بەدەستهێنانی تەواوی مافەکانمان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵمامهڵهى تاپۆكردنى خانوه زیادهڕهوەکان له گهرمیان رایی ناكرێت
-
-
هەواڵكۆمپانیای گاردینیا: پێدانى قیست پهیوهندیی نییه به رێژهى تهواوكردنى یهكهكانهوه
-
-
هەواڵدادگا بڕیارێکی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی قەڵای شێروانە هەڵدەوەشێنێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری پەروەردەی کەلار لەسەر دۆسیەی 20 مامۆستاکە رونکردنەوە دەدات
-
-
راپۆرتكهس له گەنجانی گوندەکانى گهرمیان ناپرسێتهوه
-
زۆرترین بینراوەکان