
دەنگ نێت
بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان ئاشکرای دەکات بۆ رێگریی لە دروستبونی قەیرانی غاز، بڕێک غازیان لە کارگەکان خەزنکردوە، دەشڵێت: دو کارگەی نوێی غاز کراونەتەوە و سێیەمیش لە رێکاردایە، بەمەش ئەگەری رودانی قەیران کەمتر دەبێتەوە.
لەمانگی نیسانی ئەمساڵ، یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیان لەسەر زاری بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیانەوە بڵاویکردەوە کە بەڕێوبەرایەتییەکە بۆ رێگریی لە دوبارەبونەوەی قەیرانی غاز، پلانی خەزنکردنی غازیان هەیە.
لەبارەی ئەوەی چ هەنگاوێک لەمڕوەوە گیراوەتەبەر، یادگار فەتاح، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو بەشە غازەی کە بۆمان دابین کرابو لەلایەن کۆمپانیای دابەشکردنی غازی شل، وەکو پێویست هێناومانە و لەرێگەی کارگەکانەوە فرۆشتومانە، هەرچی ئەو غازەی کە ماوەتەوە لەکۆگای بەشێک لەکارگەکاندا، خەزنیان کردوە و بەبەردەوامییش غازمان هێناوە تا ئەو رادەیەی کارگەکانی غاز توانای خەزنکردنیان هەبێت.
وتیشی: کۆگایەکی فەرمی حکومیمان نیە کە توانای هەڵگرتنی بڕێکی زۆری غازی هەبێت، هەربۆیە تەنها ئەتوانین لەکۆگای کارگەکان غاز خەزن بکەین.
باسی لەوەشکرد: لەماوەی ئەمساڵدا دو کارگەمان خستوەتە کار و سێیەم کارگەش رێکارەکانی لەکۆتاییدایە و نوسراومان بۆ کردوە بۆ ئەوەی غازی بۆدابین بکرێت کەئەمەش کاریگەریەکی باشی دەبێت لەسەر زیادبونی بڕی غاز و نەمانی قەیرانی غاز.
۱۱ کارگەی غاز لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دا هەیە، ٤ کارگە دەکەوێتە قەزای کەلارەوە و ٢ کارگە لە قەزای کفری و سێ كارگه له ناحیەی رزگاری و سێ کارگەکەی دیکەش دەکەونە ناحیەی مەیدان و کۆکس و قۆرهتوهوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵمامهڵهى تاپۆكردنى خانوه زیادهڕهوەکان له گهرمیان رایی ناكرێت
-
-
هەواڵكۆمپانیای گاردینیا: پێدانى قیست پهیوهندیی نییه به رێژهى تهواوكردنى یهكهكانهوه
-
-
هەواڵدادگا بڕیارێکی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی قەڵای شێروانە هەڵدەوەشێنێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری پەروەردەی کەلار لەسەر دۆسیەی 20 مامۆستاکە رونکردنەوە دەدات
-
-
راپۆرتكهس له گەنجانی گوندەکانى گهرمیان ناپرسێتهوه
-
زۆرترین بینراوەکان