ده‌نگ نێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: بۆ ئه‌وه‌ی رێكاره‌كانی به قه‌زابونی ناحیه‌ی رزگاری ته‌واو بكه‌ین پێویستیمان به نوسراوی ئیداره‌ی گه‌رمیانه، به‌ڵام ده‌ستی ده‌ستی و خاوه خاوی پێوه ده‌كه‌ن.
کەریم عەلی، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: چاوەڕوانی گەیاندنی دۆسیەى به قه‌زاكردنى ناحیه‌ى رزگارین لەلایه‌ن ئیدارەی گەرمیانه‌وه بۆ ئەنجومەنی پارێزگا بۆئەوەی بچێتە کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیەوە به‌مه‌به‌ستى دەنگدان له‌سه‌رى.
وتیشی: داواكارییه‌كه لەئیدارەی گەرمیانە و تائێستا نەکراوە بە نوسراوێك بۆ ئەنجومەنی پارێزگا به‌مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى رێکارەکانی بۆبگیرێتەبەر و هه‌روه‌ها پێویستیمان به نوسراوی ئیداره‌ی گه‌رمیانه، به‌ڵام ده‌ستی ده‌ستی و خاوه خاوی (مماطله) پێوه ده‌كه‌ن.
ئاماژەی بەوەشدا: "چەند هۆکارێک هەیە بۆ نه‌ناردنی نوسراوەکە، هۆکارێکیان مۆڵهتوهرگرتنى سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانە کە بەهۆی ناساغیەوە ، بەڵام هۆکاری تریش بونیان هەیە و جارێ کاتی نیە باسی بکەم لەکاتی خۆیدا دەیخەمەڕو".
له‌ماوه‌كانى رابردودا ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانى ناحیه‌ى رزگاری سه‌ر به قه‌زاى كه‌لار، كه‌مپینێكیان بۆ به‌قه‌زاكردنى ناحیه‌كه‌یان ده‌ستپێكرد، به‌وپێیه‌ى ناحیه‌كه‌یان به‌رفراوان بوه و ژماره‌ى دانیشتوانى زیاتر بوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدانپێدانانى زانكۆى گه‌رمیان چاوه‌ڕوانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقه
-
-
هەواڵله سنورى گه‌رمیان 38 پرۆژه كاركردن تیایاندا راگیراوه
-
-
راپۆرتگەنجان و کاری خۆبەخشی؛ پردێک بۆ ئەزمون یان ماندوبونی بێ ئەنجام؟
-
-
هەواڵگەشتوگوزاری گەرمیان: ئاهەنگی سەری ساڵ ئەنجام نادەین
-
-
هەواڵچاککردنی رێگا و پردە تێکچوەکانی گەرمیان بەهۆی لافاوەوە ملیارێک دیناریان دەوێت
-
زۆرترین بینراوەکان