دەنگ نێت- پەیمان ئیبراهیم
به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان ده‌ڵێت: تاوه‌كو ئێستا وه‌زاره‌ت بڕیارى له‌سه‌ر كاراكردنى سیسته‌مى پریپه‌ید نه‌داوه له گه‌رمیان، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه چاوه‌ڕوانن له ناوچه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێم به ته‌واوى كارا ببێت دواتر كار له‌سه‌ر گه‌رمیان ده‌كرێت.
حازم كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كاره‌باى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: تاوەکو ئێستا وەزارەت بڕیارى لەسەر کاراکردنی سیستەمی پریپەید نەداوە له گه‌رمیان، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دهگەرێتەوە وەزارەت چاوەڕێن ئەو شوێنانەی کراوە بە سیستەمی پریپەید بکەوێتە سەر سکە دواتر بڕیار دەدات.
وتیشی: ئەو شوێنانەی كه له گه‌رمیان دیارى كراوه سیسته‌مى پریپه‌یدى تێدا كارا بكرێت نۆژەن سیتی ١ و کەلارى نوێیه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئەو کۆمپانیایەی گرێبەستی لەگەڵ دەکەین لە دەرەوەی ئیدارەی سنوری گەرمیانە، هاوكات هه‌مو ئاماده‌كارییه‌كمان كردوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش.
سیستەمی پریپەیدی کارەبا، بریتییە لە سیستەمێک کە پێش وەختە بەشداربوی کارەبا دەبێت یەکەی بەکارهێنانی کارەبا بکڕێت، هاوشێوەی ئەوەی لە کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت دا هەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدانپێدانانى زانكۆى گه‌رمیان چاوه‌ڕوانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقه
-
-
هەواڵله سنورى گه‌رمیان 38 پرۆژه كاركردن تیایاندا راگیراوه
-
-
راپۆرتگەنجان و کاری خۆبەخشی؛ پردێک بۆ ئەزمون یان ماندوبونی بێ ئەنجام؟
-
-
هەواڵگەشتوگوزاری گەرمیان: ئاهەنگی سەری ساڵ ئەنجام نادەین
-
-
هەواڵچاککردنی رێگا و پردە تێکچوەکانی گەرمیان بەهۆی لافاوەوە ملیارێک دیناریان دەوێت
-
زۆرترین بینراوەکان