دەنگ نێت
کەریم عەلی- ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای دەکات، وەزارەتی دارایی سکاڵای لەسەر تۆمارکردوە، دەشڵێت: دەچمە بەردەم دادگا و دەیسەلمێنم کە لەسەر هەقم.
رۆژی ۱٦ـی ئەم مانگە کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەشداری لە بەرنامەیەکی کەناڵی روداو کرد و تێیدا کۆمەڵێک قسەی کرد لەسەر وەزارەتی دارایی و بەتایبەت دەروازەکان، رۆژێک دواتر وەزارەتی دارایی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەوبارەیەوە ئەنجام داو و وەڵامی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنیان دایەوە.
کەریم عەلی، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: لەلایەن بەشی یاسایی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم سکاڵام لەسەر تۆمار کراوە بەهۆی ئەوەی لە کەناڵی روداو کۆمەڵێک راستی و حەقیقەتمان لەسەر دۆخی دەروازەکان خستوەتەڕو.
وتیشی: سکاڵایەکیان تۆمار کردوە و ئامادەییمان تێدایە بۆ بەردەم دادگا، هەمو بەڵگەو دۆکۆمێنتەکان دەخەینەڕو و بۆ دادگای دەسەلمێنین ئەم قسانە لەخۆمانەوە نەمانکردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدانپێدانانى زانكۆى گهرمیان چاوهڕوانى پێكهێنانى حكومهتى نوێى عێراقه
-
-
هەواڵله سنورى گهرمیان 38 پرۆژه كاركردن تیایاندا راگیراوه
-
-
راپۆرتگەنجان و کاری خۆبەخشی؛ پردێک بۆ ئەزمون یان ماندوبونی بێ ئەنجام؟
-
-
هەواڵگەشتوگوزاری گەرمیان: ئاهەنگی سەری ساڵ ئەنجام نادەین
-
-
هەواڵچاککردنی رێگا و پردە تێکچوەکانی گەرمیان بەهۆی لافاوەوە ملیارێک دیناریان دەوێت
-
زۆرترین بینراوەکان