دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى گشتی وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان ده‌ڵێت: پرۆژه‌ى بان سیتى (پیشه‌وه‌ران) له %100 یه‌كه‌كانى ته‌واو بوه و له كۆى 810 خانوش نزیكه‌ى 350 خانوى وه‌رگیراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه وه‌رگرتنه‌وه‌ى بڕگه‌كانى دیكهیهتى كه كاتى پێویسته.
هونه‌ر مه‌حمود، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: پرۆژه‌ى بان سیتى له %100 یه‌كه‌كانى ته‌واو بوه و وه‌ك وه‌به‌رهێنان پرۆسه‌ى وه‌رگرتنمان ده‌ستپێكردوه و 300 بۆ 350 یەکەمان وه‌رگرتوه‌ته‌وه، هاوكات 100 ماڵیش له نێو یه‌كه‌كاندا نیشته‌جێن.
وتیشى: به‌ڵام بڕگه‌كانى دیكه‌ى زۆرن و لایه‌نه‌كانیش زۆرن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى بڕگه‌كان، چونكه په‌روه‌رده و ته‌ندروستى و شاره‌وانى و كاره‌با و ئاو، هه‌مو ئه‌مانه ده‌بێت ئه‌و بڕگانه‌ى كه پێوه‌ندیدارن پێوه‌ى به لیژنه وه‌ربگیرێته‌وه، ئه‌مه‌ش 6 مانگ بۆ ساڵێكى پێویسته.
هێماى بۆئه‌وه‌شكرد: له ئێستادا قوتابخانه‌ى پرۆژه‌كه وه‌رگیراوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش به لیژنه‌یه‌كى هاوبەشی ئێمه و په‌روه‌رده كراوه، بۆیه ده‌توانین بڵێن پرۆژه‌ى بان ستى رۆشتوه‌ته قۆناغی وه‌رگرتنه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدانپێدانانى زانكۆى گه‌رمیان چاوه‌ڕوانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقه
-
-
هەواڵله سنورى گه‌رمیان 38 پرۆژه كاركردن تیایاندا راگیراوه
-
-
راپۆرتگەنجان و کاری خۆبەخشی؛ پردێک بۆ ئەزمون یان ماندوبونی بێ ئەنجام؟
-
-
هەواڵگەشتوگوزاری گەرمیان: ئاهەنگی سەری ساڵ ئەنجام نادەین
-
-
هەواڵچاککردنی رێگا و پردە تێکچوەکانی گەرمیان بەهۆی لافاوەوە ملیارێک دیناریان دەوێت
-
زۆرترین بینراوەکان