
دەنگ نێت
دوای ئەوەی ژمارەیەک رێکخراوی بواری ئەنفال رایانگەیاند روفاتی ژمارەیەک قوربانیی ئەنفال لە بەغدا ئەسپەردەی خاک دەکرێن، پارلەمانتارێک ئەو زانیارییانە رەد دەکاتەوە و دەڵێت: سەرلەبەری ناڕاستە.
ئەمڕۆ دەستەیەک بەناوی کەسوکاری ئەنفالکراون و چالاکوانان - گەرمیان، بڵاویان کردەوە کە گردبونەوەیەک لە مەزاری ئەنفالکراوان لە ناحیەی رزگاری دەکەن و تیایدا بەیاننامەیەک دەخوێننەوە لەبارەی ئەوەی خانەی پزیشکی دادی بەغدا، رێکارەکانی پشکنین و تەرقیمی ئێسک و پروسکەکانیان تەواو کردووە و داوای چارەسەرو گواستنەوەی روفاتەکان دەکەن و لە حاڵەتی دواخستنی هێنانەوەیان ئەوان واتا (پزیشکی دادی بەغدا) بەنیازی بە خاکسپاردنی روفاتەکانن لە گۆڕستانێکی شاری بەغدا.
لەبەرامبەردا، کاروان یاروەیس- ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەری گەرمیان، لە راگەیەنراوێکدا ئەو زانیارییانە رەد دەکاتەوە.
وتیشی: لەبەدواداچوونمان لەگەڵ دکتۆر زەید بەرێوەبەری پزیشکی دادی بەغدا دەرکەوت سەرلەبەری ئەو زانیارییانە ناراستن و روفاتەکان لەشوێنێکی شیاودا پارێزراون و هەرکات لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێکبکەون لەسەر چۆنێتی ناردنەوەی بەرێزەوە بەرێیدەکرێن بۆ زێدی خۆیان.
ماوەی نزیکەی چوارساڵە روفاتی ١٧١ قوربانی ئەنفال کە خەڵکی گەرمیانن، لە پزیشکی دادوەریی بەغدایە دوای هەڵگرتنەوەیان لە گۆڕێکی بەکۆمەڵی سەماوە، تائێستاش پشکنینەکانی تەواو نەبوە و نەگەڕێنراونەتەوە هەرێم.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵمامهڵهى تاپۆكردنى خانوه زیادهڕهوەکان له گهرمیان رایی ناكرێت
-
-
هەواڵكۆمپانیای گاردینیا: پێدانى قیست پهیوهندیی نییه به رێژهى تهواوكردنى یهكهكانهوه
-
-
هەواڵدادگا بڕیارێکی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی قەڵای شێروانە هەڵدەوەشێنێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری پەروەردەی کەلار لەسەر دۆسیەی 20 مامۆستاکە رونکردنەوە دەدات
-
-
راپۆرتكهس له گەنجانی گوندەکانى گهرمیان ناپرسێتهوه
-
زۆرترین بینراوەکان