پرۆژەی رێگای سەیدخەلیل - گۆبان لە نیوەدا جێهێڵراوە
هەواڵ
12:12AM - 2023/08/17 , بینین : 441
 
دەنگ نێت
 
بۆ ماوەی ٥ ساڵە کارکردن لە رێگەی سەیدخەلیل-گۆبان لە گەرمیان وەستاوە، دوای ئەوەی کارەکانی گەیشتبوە نیوە، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیانیش دەڵێت: هیچ بەرەوپێشچونێکی تێدا بەدیی نەهاتوە.
 
عەدنان خەلیل، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: کارکردن لە رێگەی سەیدخەلیل- گۆبان لە ساڵی ٢٠١٩ کارکردن تێیدا وەستاوە بەهۆکاری قەیرانی دارایی، چونکە پرۆژەکە لەسەر پترۆ-دۆلارە.
 
وتیشی: %٥٥ـی کارەکانی ئەو رێگەیە تەواو بوە، گوژمەی پرۆژەکەش ١ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلارە.
 
هێمای بۆئەوەشکرد: چەندینجار داوامان کردوە کارکردن لەو پرۆژەیە دەست پێبکاتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵام نەدراوینەتەوە و هیچ بەرەوپێشچونێکیش نیە بۆ ئەو مەبەستە.