دەنگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم رایگه‌یاند 348 پۆلى نوێى خوێندن لە قوتابخانه‌کانی هەرێم دروست دەکرێن، به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان ده‌ڵێت: نازانین چەند لەو پۆلانە بۆ گەرمیان دەبن.
وەزیری پەروەردە لە ماوەکانی رابردودا رایگەیاند کە بە گوژمەی 6 ملیار دینار، 348 پۆلی نوێ لەنێو قوتابخانەکان لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دا دروست دەکەن.
لەبارەی ئەوەی چەند لەو پۆلانە لە گەرمیان دەبن، دارا ئه‌حمه‌د سه‌مین، به‌ڕێوبه‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: وه‌زاره‌ت خۆی خودی قوتابخانەکان دیارییده‌كات كه پێویستیان به پۆله، بەڵام له ئێستادا هیچمان بۆنه‌هاتوه کە چەند لەو پۆلانە لە گەرمیان دروست دەکرێن.
وتیشى: داوامان لێكراوه ئامارێكیان پێبده‌ین له‌باره‌ى ئه‌و قوتابخانانه‌ى كه پێویستیان به پۆله، له ئێستادا ئه‌ندازیاره‌كانمان خه‌ریكى داتاكردنى ئه‌و قوتابخانانەن كه پێویستیان به پۆله.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له ئێستاشدا 36 پۆلمان بۆ دروست كراوه له‌لایه‌ن ده‌زگاى خێرخوازى بارزانیه‌وه كه له مانگى 9 دا راده‌ستمان ده‌كه‌نه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدانپێدانانى زانكۆى گه‌رمیان چاوه‌ڕوانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقه
-
-
هەواڵله سنورى گه‌رمیان 38 پرۆژه كاركردن تیایاندا راگیراوه
-
-
راپۆرتگەنجان و کاری خۆبەخشی؛ پردێک بۆ ئەزمون یان ماندوبونی بێ ئەنجام؟
-
-
هەواڵگەشتوگوزاری گەرمیان: ئاهەنگی سەری ساڵ ئەنجام نادەین
-
-
هەواڵچاککردنی رێگا و پردە تێکچوەکانی گەرمیان بەهۆی لافاوەوە ملیارێک دیناریان دەوێت
-
زۆرترین بینراوەکان