دەنگ نێت- كاروان ئەحمەد
بۆماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه كاتژمێره‌كانی كاره‌باى نیشتیمانى كه‌مبوه‌ته‌وه له سنورى گه‌رمیان، ئەمەش هاوکات لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما، به‌ڕێوبه‌رى كۆنترۆڵى كاره‌باى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: به‌رهه‌مهێنان كه‌م بوەتەوە.
سۆران محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كۆنترۆڵى كاره‌باى گه‌رمیان، به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: هۆكارى كه‌مبونه‌وه‌ى كاتژمێره‌كانى كاره‌باى نیشتیمانى له‌گه‌رمیان ئه‌و شه‌پۆله گهرمایەیە كه هه‌رێمى گرتوه‌ته‌وه، چونكه بوه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى له روى ته‌كنیكه‌وه گرفت دروست ببێت و به‌رهه‌مهێنان كه‌مببێته‌وه، كه به‌رهه‌م هێنان كهمبو به‌شى گه‌رمیانیش كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌مه جگه له زۆرى خواستى هاوڵاتیان له‌سه‌ر كاره‌با.
وتیشى: له سه‌ره‌تاى مانگه‌وه تاوه‌كو ئێستا به‌شى گه‌رمیان 4.7%ـە كه ده‌كاته 125 بۆ 130 میگاوات، له كاتێكدا هه‌مو گه‌رمیان پێویستى به 250 مێگاواته بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌باى به‌رده‌وامى هه‌بێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له ئێستادا ده‌توانین 13 بۆ 15 كاتژمێر كاره‌با به هاوڵاتیان بده‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدانپێدانانى زانكۆى گه‌رمیان چاوه‌ڕوانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقه
-
-
هەواڵله سنورى گه‌رمیان 38 پرۆژه كاركردن تیایاندا راگیراوه
-
-
راپۆرتگەنجان و کاری خۆبەخشی؛ پردێک بۆ ئەزمون یان ماندوبونی بێ ئەنجام؟
-
-
هەواڵگەشتوگوزاری گەرمیان: ئاهەنگی سەری ساڵ ئەنجام نادەین
-
-
هەواڵچاککردنی رێگا و پردە تێکچوەکانی گەرمیان بەهۆی لافاوەوە ملیارێک دیناریان دەوێت
-
زۆرترین بینراوەکان