دەنگ نێت
زۆرینەی پشکنینەکانی نەخۆش لە نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب بۆ ژنان و مناڵبون لە کەلار راگیراوە، جێگری بەڕێوبەری نەخۆشخانەکەش دەڵێت: بەهۆی نەبونی دەرمان و پێداویستی پزیشکیەوەیە.
گۆران محەمەد، جێگری بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و مناڵبون، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەو پشکنینانەی راگیراون نزیکەی ١٠ جۆر دەبن لە نمونەی پشکنینی هۆرمۆنات، پشکنینەکانیlh, fsh, غودە، پرۆتین، t3, t4 و .. هتد.
وتیشی: هۆکارەکەی بەهۆی نەبونی پێداویستی پزیشکیەوەیە، لە ئێستادا تەندروستی گەرمیان قەرزارە و هیچ کۆگایەکیش ئامادە نیە دەرمانی بەقەرز پێ بدات.
ئەمەش لەکاتێک دایە، پێشتر کۆمپانیای (پەیسمەیکەر) کە تەندەری دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی تەندروستی گەرمیانی بۆ دەرچوە، رایگەیاند: پارەیەکی زۆریان کە بۆیان کراوە بە چەک، لە بانک بۆیان خەرج ناکرێت، بەوهۆیەشەوە پێدانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بە دەزگا تەندروستییەکانی گەرمیانی راگرتوە.
- دوایین بابەتەکان
-
بەرنامەگەنجان و بەشدارییان لە کاری سیاسەت
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێک لەبارەی شێرپەنجە لە گەرمیان و مامەڵەی حکومەت لەگەڵ نەخۆشییەکەدا
-
-
راپۆرتدۆسییەکانی وەبەرهێنان و نوسینگەکانی دراو زۆربون؛ لە کەلار هەزاران دۆسیەی یاسایی لە جێبەجێکردندان
-
-
بەرنامەفیستیڤاڵی بازاڕکردن لە قەزای کفری
-
-
بەرنامەتاچەند حکومەت گوێ لە پسپۆڕان دەگرێت و راوێژیان پێدەکات؟
-
زۆرترین بینراوەکان