ده‌نگ نێت- مه‌ردان نه‌جم
سەرۆکی شارەوانی ناحیەی رزگاری دەڵێت: ناوچەی پیشەسازی ناحیەکە لەسەر روبەری٢٥٠ دۆنم زەوی دروست دەکرێت، وەک خۆی دەڵێت: ٦٠ کارگەی گەورە و بچوکی تێدا دروست دەکرێت.
ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی رزگاری، لەمبارەیەوە بۆ رادیۆی دەنگ وتی: "ناوچەی پیشەسازی ناحیەی رزگاری لەسەر روبەری ٢٥٠ دۆنم زەوی دروست دەکرێت، کە تێیدا ٦٠ کارگەی گەورە و بچوکی تێدا دروست دەکرێت، هاوکات لەگەڵ ٣٠٠ دوکانی بچوکدا".
هێمای بۆ ئەوەشکرد: بە کردنەوەی ئەو ناوچە پیشەسازیە هەلی کار بۆ ٤ هەزار و ٥٠٠ کەس دەڕەخسێنێت.
سەبارەت بە گوژمەی پرۆژەکە، سەرۆکی شارەوانی ناحیەی رزگاری جەختی لەوەشکردە: ناتوانین گوژمەی پرۆژەکە دیاری بکەین، چونکە حکومەت دروستی ناکات، بەڵکو خاوەن کارەکان خۆیان دروستی دەکەن، تەنها ئەرکی ئێمە دابین کردنی زەویە بۆیان.
هێماى بۆئه‌وه‌شكرد: ئەوانەی لە ناوچە کۆنەکە بون و خاوەنی دوکانن دەچنە ناوچە تازەکە لەسەر ئەرکی خۆیان دوكانه‌كان دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى كه نوێن به زیادكردنى ئاشكرا دابه‌شده‌كرێن كه تاوه‌كو ئێستا دابه‌شنه‌كراوه، ئه‌مانیش به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان دروستى ده‌كه‌ن، هه‌رچى كارگهكانیشه حكومه‌ت گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه ده‌بێت ساڵانه كرێى زه‌وى بده‌ن به حكومه‌ت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری پەروەردەی گەرمیان: زۆربەی قوتابخانەکانی گەرمیان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
-
بەرنامەگەنجان و بەشدارییان لە کاری سیاسەت
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێک لەبارەی شێرپەنجە لە گەرمیان و مامەڵەی حکومەت لەگەڵ نەخۆشییەکەدا
-
-
راپۆرتدۆسییەکانی وەبەرهێنان و نوسینگەکانی دراو زۆربون؛ لە کەلار هەزاران دۆسیەی یاسایی لە جێبەجێکردندان
-
-
بەرنامەفیستیڤاڵی بازاڕکردن لە قەزای کفری
-
زۆرترین بینراوەکان