دهنگ نێت
کارکردن لە پرۆژەی بەرزە پردی رێگای کەلار- رزگاریی ماوەیهكه راگیراوە، بە وتەی سەرچاوەیەکیش هۆکارەکەی بەرزبونەوەی نرخی کاڵا و شتومەکە و شارهوانى و جێبهجێكارى پرۆژهكه له گفتوگۆدان بۆ دوباره دهستپێكردنهوهى.
بەرزە پردی رێگای ناحیەی رزگاری ھەردو رێگای کەلار-رزگاری و شەقامی پشتێنەیی بە شێوازی (ئینتەرچەینج Interchange) بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئەم پردە لەلایەن وەبەرهێنەرێکەوە دروست دەکرێت لەبەرامبەر پێدانی زەوییەک پێی لە پشت بازاڕی گەنم فرۆشەکانی ناوبازاڕی کەلار بۆ ئەوەی باڵەخانەیەکی تێدا دروست بکات، بەڵام پاش ئەوەی پرۆژەکە چەند هەنگاوێکی باشی بڕی، ئێستا کارکردن تیایدا وەستاوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەهۆی بەرزبونەوەی تێچوی پرۆژەکە، جێبەجێکارەکەی رایگرتوە، چونکە پرۆژەکە ئەو کاتەی بڕیاری لێدراوە، تەواوکردنی بە بڕی ٢ ملیۆن دۆلار خەمڵێنراوە، بەڵام ئێستا بەهۆی گرانبونی نرخی کاڵا و شتومەکەوە، تێچوەکەی زیاتر بوە.
رادیۆی دەنگ لەمبارەیەوە پەیوەندی بە سەرۆکی شارەوانی کەلارەوە کرد، بەڵام ئامادە نەبو لێدوان بدات.
بە وتەی سهرچاوهكه، جێبەجێکارەکەی لەگەڵ شارەوانی لە گفتوگۆدان بۆ گەیشتن بە کڵێشەیەک بۆ ئەوەی پرۆژەکە تەواو بکەن، بەڵام تائێستا پرۆژەکە دەستیپێنەکردوەتەوە و وەستاوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری پەروەردەی گەرمیان: زۆربەی قوتابخانەکانی گەرمیان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
-
بەرنامەگەنجان و بەشدارییان لە کاری سیاسەت
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێک لەبارەی شێرپەنجە لە گەرمیان و مامەڵەی حکومەت لەگەڵ نەخۆشییەکەدا
-
-
راپۆرتدۆسییەکانی وەبەرهێنان و نوسینگەکانی دراو زۆربون؛ لە کەلار هەزاران دۆسیەی یاسایی لە جێبەجێکردندان
-
-
بەرنامەفیستیڤاڵی بازاڕکردن لە قەزای کفری
-
زۆرترین بینراوەکان