دەنگ نێت
لیوا حاجی عوسمان و ٨ لە پێشمەرگە و پاسەوانەکانی کە تۆمەتبارن بە تەقەکردن لە خۆپیشاندەرانی کفری، خۆیان رادەستی دادگا کرد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رادیۆی دەنگی وت: بەیانی ئەمڕۆ لیوا عوسمان حەسەن ناسراو بە حاجی عوسمان، ئامری پێشوی لیوای ١٣٦ـی هێزەکانی ٧٠ـی پێشمەرگە، لەگەڵ ٨ پێشمەرگە و پاسەوانی دا خۆی رادەستی دادگا کردوە، ئەمەش دوای ئەوەی دو ساڵە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە بە تۆمەتی تەقەکردن لە خۆپیشاندەرانی کفری لە ساڵی ٢٠٢٠.
فەرمانی دەستگیرکردنەکەی ئەو تۆمەتبارانە، لەسەر بنەمای سکاڵایەکی خێزانی (شڤان محەمەد شکور) بوە کە یەکێک بو لە قوربانیانی خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی کفری لە رۆژانی ٩-١٠ی ١٢ی ٢٠٢٠ بەڕێوەچو.
لە خۆپیشاندانەکەدا، ھێزەکانی لیوای ١٣٦ و خودی فەرماندەکەی بە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران و ھاوڵاتیان و ھەروەھا شەھیدکردنی خۆپیشاندەران تۆمەتبار کران و بەمهۆیەشەوە سکاڵایان لەسەر تۆمارکرا، ئەگەرچی خۆیان ئەو تۆمەتانە رەد دەکەنەوە.
ماوەی دو ساڵیشە ئەو تۆمەتبارانە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە، بەڵام بەهۆی پارێزبەندییە سەربازیەکەیانەوە دەستگیر نەکراون و ئەمڕۆ خۆیان رادەستی دادگا کردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری پەروەردەی گەرمیان: زۆربەی قوتابخانەکانی گەرمیان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
-
بەرنامەگەنجان و بەشدارییان لە کاری سیاسەت
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێک لەبارەی شێرپەنجە لە گەرمیان و مامەڵەی حکومەت لەگەڵ نەخۆشییەکەدا
-
-
راپۆرتدۆسییەکانی وەبەرهێنان و نوسینگەکانی دراو زۆربون؛ لە کەلار هەزاران دۆسیەی یاسایی لە جێبەجێکردندان
-
-
بەرنامەفیستیڤاڵی بازاڕکردن لە قەزای کفری
-
زۆرترین بینراوەکان