ده‌نگ نێت
وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێم بریاریدا به دروست كردنى 20 هه‌زار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون بۆ كه‌مده‌رامه‌تان له هه‌رێم، به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى سنوره‌كه‌ش ده‌ڵێت: له‌و رێژه‌یه نزیكه‌ى 1200 شوقه به‌ر گه‌رمیان ده‌كه‌وێت.
هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "میكانیزمێكمان داناوه كه له سه‌ر ژماره‌ى دانیشتوان ئه‌و یه‌كانه دابه‌ش بكرێت، گه‌رمیان %5ـى هه‌رێم پێك ده‌هێنێت، به‌و پێیه‌ش بێت ناوچه‌كه له 800 بۆ 1200 شوقه‌ى به‌رده‌كه‌وێت".
وتیشى: یه‌كێكى دیكه له میكانیزمه‌كان فۆرمێكه له رێگه‌ى ئۆنلاینه‌وه پر ده‌كرێته‌وه و هاوڵاتیان ده‌توانن پڕی بكه‌نه‌وه.
پێشتریش وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى شوقه‌ى بۆ كه‌سانى كه‌مده‌رامه‌ت له كوردستان جێبه‌جێكرد، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى گه‌رمیان به‌شى زۆریان ته‌واو نه‌كراون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری پەروەردەی گەرمیان: زۆربەی قوتابخانەکانی گەرمیان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
-
بەرنامەگەنجان و بەشدارییان لە کاری سیاسەت
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێک لەبارەی شێرپەنجە لە گەرمیان و مامەڵەی حکومەت لەگەڵ نەخۆشییەکەدا
-
-
راپۆرتدۆسییەکانی وەبەرهێنان و نوسینگەکانی دراو زۆربون؛ لە کەلار هەزاران دۆسیەی یاسایی لە جێبەجێکردندان
-
-
بەرنامەفیستیڤاڵی بازاڕکردن لە قەزای کفری
-
زۆرترین بینراوەکان