دەنگ نێت
لە ماوەی کەمتر لە دوهەفتەدا وەزیری دارایی و بەڕێوبەری گشتی گومرکی هەرێم سەردانی دەروازەی پەروێزخان دەکەن و بەرپرسی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە پارێزگای سلێمانی دەڵێت: هیچ رێکارێکی نوێ ناگیرێتەبەر بۆ دەروازەکە، نوێنەری بازرگانانی گەرمیانیش ئەوە دەخاتەڕو: وتەکانی بەرپرسان سودی نەبوە بۆ بازرگانەکان.
کەمبونەوەی جموجۆڵی بازرگانی لەدەروازەی پەروێزخان بە رێژەی ٢٥٪ کەمبوەتەوە، ئەمەشببەوتەی نوێنەری بازرگانانی گەرمیان. ئەمەش وایکرد هەریەک لە وەزیری دارایی و بەڕێوبەری گشتی گومرکی هەرێـم سەردانی دەروازەکە بکەن.
ئەحمەد عەلی، نوێنەری بازرگانانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: بە گرنگ لە سەردانەکەیان دەڕوانین، بەڵام ئەوەی ئێمە مەبەستمانە وەک بازرگان لابردن و کەمکردنەوەی پارەی کۆمپانیاکانە کە هیچ دڵنیایەکمان لە سەر ئەو بابەتە پێنەدراوە.
دەشڵێت: لەکۆبونەوەکان دا هاوشێوەی پێشو ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو کۆمپانیانە بڕیاریان لە ئەنجومەنی وەزیران وەرگرتوە، تەنها وتراوە کە هەوڵی چارسەرکردنی دەدەن، بۆیە تا دڵنیا نەبین لەوە، بەردەوام دەبین لە هاتوچۆکردن لە دەروازەکانی عێراقەوە.
هاوکات کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، وتی: هیچ رێکارێکی نوێ ناگیرێتەبەر بۆ لابردنی کۆمپانیاکان.
وتیشی: ئەوەی هەیە لیژنەیەک دروستکراوە لەسەر ئاستی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی بۆ لێکۆڵینەوە لەداهات، لەوانەش بۆ دەروازەکان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری پەروەردەی گەرمیان: زۆربەی قوتابخانەکانی گەرمیان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
-
بەرنامەگەنجان و بەشدارییان لە کاری سیاسەت
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێک لەبارەی شێرپەنجە لە گەرمیان و مامەڵەی حکومەت لەگەڵ نەخۆشییەکەدا
-
-
راپۆرتدۆسییەکانی وەبەرهێنان و نوسینگەکانی دراو زۆربون؛ لە کەلار هەزاران دۆسیەی یاسایی لە جێبەجێکردندان
-
-
بەرنامەفیستیڤاڵی بازاڕکردن لە قەزای کفری
-
زۆرترین بینراوەکان