ده‌نگ نێت
ماوه‌ى مانگێكه هیچ بڕێكى بانزینی عێراقی ئه‌وه‌ى به نرخی پاڵپشتیكراو ده‌درێت به شۆفێران، بۆ گه‌رمیان نه‌هاتوه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش هۆكاره‌كه‌ى نازانن.
بەرپرسی هۆبەی بەشە نەوتیەکانی بەرێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان، سالار مەحمود، بە رادیۆی دەنگی وت: ماوەی زیاتر لە مانگێکە ناردنی بەنزینى عێراقی بۆ گه‌رمیان، راگیراوە.
وتیشی: هۆكاری ئه‌و راگرتنه‌ش رون نیه و نازانرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: سەرباری ئەوەی پارەی 2 بەنزینخانەشمان ناردوە و كێشه‌یه‌ك له نه‌ناردنى پاره‌ى بانزینهكان دا نییه.
له‌باره‌ى كاتى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ناردنى ئه‌و به‌نزینه، به‌رپرسه‌كه‌ى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیانه وتى: ته‌نانه‌ت ئه‌و واده‌یه‌ش نازانرێت و له‌وباره‌وه هیچ شتێكمان پێنه‌وتراوه.
حكومه‌تى عێراقی به‌شێك له‌و بانزینهى كه خۆی پاڵپشتی نرخه‌كه‌ى ده‌كات، بۆ هه‌رێمى كوردستانى ده‌نێرێت و به‌وهۆیه‌شه‌وه نرخی بانزینی بازرگانى له سنوره‌كه‌دا گرانه، بۆیه خواستێكى زۆر له‌سه‌ر ئه‌و بانزینه عێراقیه هه‌بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری پەروەردەی گەرمیان: زۆربەی قوتابخانەکانی گەرمیان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
-
بەرنامەگەنجان و بەشدارییان لە کاری سیاسەت
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێک لەبارەی شێرپەنجە لە گەرمیان و مامەڵەی حکومەت لەگەڵ نەخۆشییەکەدا
-
-
راپۆرتدۆسییەکانی وەبەرهێنان و نوسینگەکانی دراو زۆربون؛ لە کەلار هەزاران دۆسیەی یاسایی لە جێبەجێکردندان
-
-
بەرنامەفیستیڤاڵی بازاڕکردن لە قەزای کفری
-