ده‌نگ نێت
نرخى مریشك له گه‌رمیان به ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبوه‌ته‌وه و كیلۆی سه‌روى چوار هه‌زار دیناره، به‌ڕێوبه‌رى چاودێرى بازرگانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: به‌شێكى په‌یوه‌ندى به كه‌مبونه‌وه‌ى مریشكه‌وه هه‌یه له سنوره‌كه‌دا.
حیكمه‌ت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى چاودێرى بازرگانى گه‌رمیان، به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى مریشك له‌لایه‌كه‌وه په‌یوه‌ندى به كه‌مبونه‌وه‌ى مریشكه له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى ئه‌و ئاڵف و پێداویستیانه‌یه كه به‌مه‌به‌ستى بهخێوكردینان به‌كارده‌هێنرێت".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى تاچه‌ند به‌ڕێوبه‌رایه‌تى چاودێرى بازرگانى گه‌رمیان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه بۆ دانانى نرخێكى جێگیر، ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره جه‌ختى له‌وه كرده‌وه: "ئێمه نرخ دانانێن، چونكه بازارى هه‌رێمى كوردستان بازاڕێكى ئازاده".
یه‌كێك له‌و رێكارانه‌ى بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى مریشك له ماوه‌كانى پێشوتر گیراوه‌ته به‌ر رێگرى كردنه له‌وه‌ى بڕوات بۆ خواروى عێراق، لهبارهوهى ئه‌وه‌ى ئه‌م رێكاره په‌ناى بۆ ده‌برێته‌وه جارێكى تر، حیكمه‌ت ئه‌حمه‌د وتى: ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵه كه ئه‌و بڕیاره ده‌ربكات، خۆشیان به نوسراوى فه‌رمی ئه‌وه‌یان به ئیداره‌ى گه‌رمیان وتوه كه بڕیار له‌وباره‌یه‌وه لای وه‌زاره‌ته، تاوه‌كو ئێستاش هیچ بڕیارێكى نوێ له‌و باره‌یه‌وه به‌ده‌ستمان نه‌گه‌یشتوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری پەروەردەی گەرمیان: زۆربەی قوتابخانەکانی گەرمیان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
-
بەرنامەگەنجان و بەشدارییان لە کاری سیاسەت
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێک لەبارەی شێرپەنجە لە گەرمیان و مامەڵەی حکومەت لەگەڵ نەخۆشییەکەدا
-
-
راپۆرتدۆسییەکانی وەبەرهێنان و نوسینگەکانی دراو زۆربون؛ لە کەلار هەزاران دۆسیەی یاسایی لە جێبەجێکردندان
-
-
بەرنامەفیستیڤاڵی بازاڕکردن لە قەزای کفری
-
زۆرترین بینراوەکان