ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان ده‌ڵێت: تاوه‌كو ئێستا هیچ نوسراوێكى فه‌رمیمان بۆ نه‌هاتوه له باره‌ى كاركردن له رێگاى كه‌لار- په‌روێزخان، ئه‌مه له كاتێكدایه ده‌بو له ساڵى 2014ـه‌وه كاركردن تێیدا ده‌ستى پێبكردایه.
عه‌دنان خه‌لیل، به‌ڕێوبه‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "تاوه‌كو ئێستا هیچ نوسراوێكى فه‌رمیمان بۆ نه‌هاتوه له باره‌ى كاركردن له رێگاى كه‌لار- په‌روێزخان، ئه‌وه‌ى هه‌بوه ته‌نها داواكارى و پێشنیار بوه، له كاتێكدا ده‌بو به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى كه هه‌مانبوه له ساڵى 2014ـه‌وه كاركردن تێیدا ده‌ستى پێبكردایه".
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه تاوه‌كو ئێستا هیچ بودجه‌یه‌كى بۆ ته‌رخان نه‌كراوه.
رێگاى كه‌لار – په‌روێزخان، یه‌كێكه له رێگه قه‌ره‌باڵغ و گرنگه‌كان، به‌وپێیه‌ى تاكه ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیان به ناوچه‌كانى دیكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری پەروەردەی گەرمیان: زۆربەی قوتابخانەکانی گەرمیان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
-
بەرنامەگەنجان و بەشدارییان لە کاری سیاسەت
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێک لەبارەی شێرپەنجە لە گەرمیان و مامەڵەی حکومەت لەگەڵ نەخۆشییەکەدا
-
-
راپۆرتدۆسییەکانی وەبەرهێنان و نوسینگەکانی دراو زۆربون؛ لە کەلار هەزاران دۆسیەی یاسایی لە جێبەجێکردندان
-
-
بەرنامەفیستیڤاڵی بازاڕکردن لە قەزای کفری
-
زۆرترین بینراوەکان