ده‌نگ نێت
راگری کۆلێژی تەکنیکی کەلار لە بارەی گۆڕینی کۆلێژەکەیان بۆ زانکۆ، دەڵێت: چاوەڕێی رەزامەندی پێدانین بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، بەوپێیەش ساڵانە دەتوانین رێژەیەکی زیاتر فێرخواز وەربگرین.
د چیا محه‌مه‌د، لە بارەی ئه‌و بڕیاره‌ى كه له ئارادایه به كردنه‌وه‌ى زانكۆی پۆلیته‌كنیكی گه‌رمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: به‌م هه‌نگاوه بەشەکانمان فراوانتر دەبێت و ده‌توانین بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس و دبلۆم به خوێندكاران بده‌ین، کارە ئیداریەکانمانیش چیتر ناگەڕێتەوە بۆ سلێمانی خۆمان رایی دەکەین.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كردنه‌وه‌ى زانكۆكه واده‌كات رێژهكى زیاتری فێرخواز وه‌ربگیرێت، وتى: ره‌نگه بتوانین نزیکەی 1200 خوێندکار وەربگرین.
به‌وته‌ى راگرى كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار، سه‌روى خۆیان لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه دەکه‌ن و چاوەڕێ دەکەن تادەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی داهاتو، رەزامەندی لەسەر كردنه‌وه‌ى زانكۆكه بدرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری پەروەردەی گەرمیان: زۆربەی قوتابخانەکانی گەرمیان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
-
بەرنامەگەنجان و بەشدارییان لە کاری سیاسەت
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێک لەبارەی شێرپەنجە لە گەرمیان و مامەڵەی حکومەت لەگەڵ نەخۆشییەکەدا
-
-
راپۆرتدۆسییەکانی وەبەرهێنان و نوسینگەکانی دراو زۆربون؛ لە کەلار هەزاران دۆسیەی یاسایی لە جێبەجێکردندان
-
-
بەرنامەفیستیڤاڵی بازاڕکردن لە قەزای کفری
-
زۆرترین بینراوەکان