دهنگ نێت
لەیادی تاوانی ئەنفالدا ئەمساڵ ژمارهیهك له کەسوکارانی ئەنفال لەبری یادکردنەوە بڕیاری خۆپیشاندان دەدەن، رێکخراوێکی تایبهتمهندى ئهو بوارەش دەڵێت: حکومەت خۆی بەرپرسە لەو هەڵوێستەی کە بەرامبەریان دەگیرێتە بەر.
لە سی و چوارهمین ساڵیادی تاوانی ئەنفالدا، کەسوکارێکی ئەنفال دەڵێت: لەو رۆژەدا خۆپێشاندان ئەنجامدەدەین، گوێ لە وتاری هیچ بەرپرسێک ناگرین، خۆشیان بوێریی ئامادەبونیان نیە.
زانا جومعە، بە رادیۆی دەنگی وت: باوکم بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتوە، بەڵام هێشتا روفاتهكهیمان بۆ نەگەڕێنراوەتهوه.
دەشڵێت: "کەمتەرخەمی کراوە بەرامبەر بە کەسوکارانی ئەنفال لە نەگەڕانەوەی روفاتەکانیان و خزمەتنەکردن بەکەسوکارانیان کە زەویان بەسەردا دابەشکراوە، بەڵام تەنها ژمارەیهک بوە"، له ئاماژهیهكدا بۆ ئهو پرۆسهیهى دابهشكردنى زهوی بهسهر كهسوكارى شههید و ئهنفال كه ساڵی رابردو له كهلار بهڕێوهچوه و وارسهكانیان تهنها ژمارهى "ههواییان" پێدرا بهبێ ئهوهى زهوی ههبێت بۆ پێدانیان.
لایخۆشیهوه سەرۆکی کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال، هاوڕێ پێشڕەو، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: رایەکی بەو شێوەیە لە نێو کەسوکارانی ئەنفالدا دروست بوە کە خۆپیشاندان ئەنجامبدەن.
وتیشی: بەهۆی ئەوەی داخوازییە سەرەتاییەکانی کەسوکارانی ئەنفال جێبەجێ نەکراوە، ئەوە خودی حکومەت بەرپرسە بەرامبەر ئەو بابەتە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری پەروەردەی گەرمیان: زۆربەی قوتابخانەکانی گەرمیان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
-
بەرنامەگەنجان و بەشدارییان لە کاری سیاسەت
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێک لەبارەی شێرپەنجە لە گەرمیان و مامەڵەی حکومەت لەگەڵ نەخۆشییەکەدا
-
-
راپۆرتدۆسییەکانی وەبەرهێنان و نوسینگەکانی دراو زۆربون؛ لە کەلار هەزاران دۆسیەی یاسایی لە جێبەجێکردندان
-
-
بەرنامەفیستیڤاڵی بازاڕکردن لە قەزای کفری
-
زۆرترین بینراوەکان