دهنگ نێت
لەپای پێنەدانی موچە و بەرزنەکردنەوەی پلەکانی مامۆستایان، ئەندامێکی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لة گەرمیان دەڵێت: مەترسی دەکەوێتە سەر ئهنجامدانى تاقیکردنەوەکانی وەرزی دوەم.
دواکەوتنی موچە و بەرزنەکردنەوەی پلەی مامۆستایان بوەتە هۆی ناڕەزایەتی بەشێكى زۆری مامۆستایان و لەئێستاش وادەی 10 رۆژیان به حكومهت داوه بۆ پێدانی مافەکانیان.
نەبەرد ئەحمەد، مامۆستا و ئەندامى ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوە کرد: ماوەیەکی دیاریکراو بە حکومەت دراوە بۆ جێبەجێی کردنی داواکانیان کە یەکێکیان دابەشکردنی موچەی مانگی سێیە لە سەرەتای مانگی نیسانەوە.
وتیشی: هێشتا بڕیاری یەکلاکەرەوە نەدراوە، بەڵام بەردەوامبونی کێشەکان کاریگەریی خراپی دەبێت و رەنگە تاقیکردنەوەکانی وەرزی دوەم بۆ ئەمساڵ نەکرێت و پێشوەخت کۆتایی به بەپڕۆسەی خوێندن بهێنرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری پەروەردەی گەرمیان: زۆربەی قوتابخانەکانی گەرمیان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
-
بەرنامەگەنجان و بەشدارییان لە کاری سیاسەت
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێک لەبارەی شێرپەنجە لە گەرمیان و مامەڵەی حکومەت لەگەڵ نەخۆشییەکەدا
-
-
راپۆرتدۆسییەکانی وەبەرهێنان و نوسینگەکانی دراو زۆربون؛ لە کەلار هەزاران دۆسیەی یاسایی لە جێبەجێکردندان
-
-
بەرنامەفیستیڤاڵی بازاڕکردن لە قەزای کفری
-
زۆرترین بینراوەکان