ده‌نگ نێت
نزیكه‌ى 70 پارچه زه‌وى له گه‌ڕه‌كى شه‌هیدانى قه‌زاى كه‌لار داگیركراوه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئیجرائاتى یاسایى وه‌ك پێویست نه‌گیراوه‌ته به‌ر به‌رامبه‌ر به ئه‌و هاوڵاتیانه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگ، نزیكه‌ى 70 پارچه زه‌وى له گه‌ڕه‌كى شه‌هیدانى قه‌زاى كه‌لار داگیركراوه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه و كراوه به خان‌و، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئیجرائاتى یاسایى به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوڵاتیانه نه‌گیراوه‌ته به‌ر.
هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌ندێك له‌و زه‌ویانه له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه كراون به خان‌و و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، كه ده‌وترێت ده‌سه‌ڵاتدارن و "پشتیان هه‌یه" و له حزبی باڵاده‌ست "یه‌كێتى"یه‌وه نزیكن.
رادیۆى ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر په‌یوه‌ندى به ئه‌كره‌م ساڵه‌ح سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لاره‌وه كرد، به‌ڵام پهپوهندیهكهى بێوه‌ڵام بو.
به‌پێی وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار، هه‌ر له‌م رۆژانه‌دا یه‌كێك له‌و زه‌وییانه ویستراوه بكرێت به خان‌و، به‌ڵام لیژنه‌كانى شاره‌وانى پاش ئاگاداربونه‌وه، چونه‌ته سه‌رى و كاره‌كه‌یان راگرتوه و دۆسیه‌كه‌ش دراوه به‌دادگا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری پەروەردەی گەرمیان: زۆربەی قوتابخانەکانی گەرمیان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
-
بەرنامەگەنجان و بەشدارییان لە کاری سیاسەت
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێک لەبارەی شێرپەنجە لە گەرمیان و مامەڵەی حکومەت لەگەڵ نەخۆشییەکەدا
-
-
راپۆرتدۆسییەکانی وەبەرهێنان و نوسینگەکانی دراو زۆربون؛ لە کەلار هەزاران دۆسیەی یاسایی لە جێبەجێکردندان
-
-
بەرنامەفیستیڤاڵی بازاڕکردن لە قەزای کفری
-
زۆرترین بینراوەکان