دەنگ نێت
پاش وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە شەوی رابردو لەئۆپراسیۆنێکدا مۆڵگەیەک و تونێلێکی هاتوچۆی داعشیان لەناوبردوە و دو چەکداری داعش بینراون.
محەمەد چەوری ئامر لیوایی (١٤٤)ی پێشمەرگە بۆ دەنگ نێت وتی: "پاش ئەوەی زانیاری هەواڵگری هەبو سەبارەت بەمانەوەو جوڵەی داعش لەچیاکانی سنوری گوندی (قوین پەڵک)ی نێوان دوز و کفری، شەوی ڕابردو لەئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا لەنێوان (هێزی ئاڵتونی پێشمەرگەو هێزی هاوپەیمانان فەرەنسیەکان و یەکەی حەفتایی پێشمەرگە) رۆشتوینەتە شوێنی چەکدارەکان تونێلێکی هاتوچۆ و شوێنێکی حەوانەو بڕێکی زۆر خواردن دەستی بەسەردا گیراوە".
دەشڵێت: "دواتر تونێل و شوێنی حەوانەوەکە تەقێنرایەوە".
لیوا محەمەد وتیشی: "هەر شەوی رابردو دو چەکداری داعش لەلایەن هێزی فەرەنسیەکانەوە بینران ،بەڵام لەدوریەکی زۆرەوە".
باسی لەوەشکرد: "ئۆپراسیۆنەکەی ئێمە لەکاتژمێر (١٠)ی بەیانی کۆتایی پێهاتووە".
لیوا محەمەد، وتی: "دوابەدوایی ئێمەش هێزەکانی سوپایی عێراق و لیوایی رەد سەریع و هەواڵگری حەشد لە سنوری خۆیانەوە لەدو قۆڵەوە واتە لەچەمی ئاوە سپی بۆ چەمی زەرگەو لەسەر رێگایی کفریشەوە بۆ چیایی غەرە، ئۆپراسیۆنیکیان دەست پێکرد".
جەختی لەوەشکردەوە: "بۆمبێک تەقیوەتەوە بەهێزەکانی عێراقدا و دو کەس بریندار بوە، بەڵام گیانیان لەدەست نەداوە".
وتیشی: "هیچ چەکدارێکی داعش لەلایەن ئەوانیشەوە نەبینراوە".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان