ده‌نگ نێت
رێژه‌ى توشبون له نیوه‌ى مانگى ئاب له گه‌رمیان، (16.58%)ـه، رێژه‌كه‌ش هه‌فته دواى هه‌فته روی له زیاتر بون كردوه.
به‌پێی شیكاریی رادیۆی ده‌نگ بۆ ئاماره راگه‌یه‌نراوه‌كانى كۆرۆنا له گه‌رمیان له مانگى ئابى 2021 دا، هەفتەی یەکەم رێژەی توشبون (12.205%) بوە، به‌ڵام له هەفتەی دوەم دا رێژه‌ی توشبون به‌رز بوه‌ته‌وه بۆ(20.696%).
هاوكات له دو رۆژی هەفتەی سێیەمیش دا، رێژه‌ی توشبون (22.59%) بوە.

خشته‌ى توشبونى كۆرۆنا له نیو مانگى ئابی 2021
به‌پێی ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، لە ماوەی 15 رۆژی مانگی ئاب دا له‌گه‌رمیان، لە کۆی 6129 پشكنینی كۆرۆنا، هه‌زار و 16 پشكنینیان پۆزەتیڤ بوە، بەمەش رێژەی توشبون له‌م نیو مانگه‌دا، (16.58%) بوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ى ئه‌و داتایه، ژمارەی مردن بە ڤایرۆسەکە لە ماوەی ئەم 15 رۆژه‌دا، 9 کەس بوە، به‌مه‌ش رێژه‌كه‌ی ده‌كاته (0.886%).
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان