دهنگ نێت
دو بینای تاقیگەی پزیشکی دوای ٤ ساڵ لەتەواوبونیان نەتوانراوە ئامێرو کەرەستەی پزیشکی بۆ دابین بکرێت وەک بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان ئاماژەی پێدەکات سەرەڕای ئامادەکردنی دەرخستە بۆیان بەڵام بەچۆڵی ماونەتەوە.
ئەو دوتاقیگە پزیشکیە کە یەکێکیان لە قەزای کفری و ئەوى دیکەش لە قەزای کەلارە ماوەی چوار سالە بیناکانیان تەواوبون، بەڵام خاڵین لە ئامێری پزیشکی وکارمەندی تەندروستی.
د. سیروان محهمهد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ''ساڵی ٢٠١٨ دەرخستهمان بۆ ئامادەکردوە و لەسەرەتای دەستبەکاربونی کابینەی نۆیەم لە نیوەندی ئەو پڕۆژانە دامانناون کە تەواونەکراون.
ئاماژهى بهوهكرد، تائێستا لهبارهى ئهو نوسراوانهوه وەڵام نەدراوینەتەوە.
وتیشی: دابین نەکردنی کەرەستەو ئامێری پزیشکی و کارمەندی تەندروستی بەربەستی سەرەکین، چونکە ئەو ٢ پڕۆژەیە پێویستی بە ٦٠٠هەزار دۆلارە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان