دەنگ نێت
دۆسیه‌ى ١٢ بارى قاچاخى كه ١ى ئه‌م مانگه له كفرى ده‌ستى به‌سه‌رداگیرا و دواتر ١٠ له‌و بارانه ئازادكران ره‌وانه‌ى قائیمقامى كفرى كراوه‌و ناوبراویش له‌و باره‌یه‌وه بێ ده‌نگه و رونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئازادكردنیان نادات.
بەڕێوبەری پۆلیسی کفری، رۆژی یەکی ئەم مانگە دەستبەسەراگرتنی ١٢ باری جگەرە و دەرمانی لە بازگەی نەوجول/ چوار ریانی قادرکەرەم راگەیاند کە وەکخۆی وتی ١١ باریان جگەرە و بارێکیان دەرمانی پزیشکی بوە و لە سلێمانیەوە بەرەو ناوەڕاستی عێراق رۆشتون و ھیچ مۆڵەت و بەڵگەنامەیەکی فەرمییان نەبوە.
له‌باره‌ى ئه‌و بارانه‌وه دابان محەمەد، ئەندامی پارلەمانی کوردستان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەو بارانە کە ١٠ باری جگەرە و ٢ باری دەرمانی پزیشکی بون و ھەفتەی پێش‌و لە بازگەیەکی کفری دەستیان بەسەردا گیرا، ١٠ دانەیان کە بارە جگەرەکانن بەردراون.
وتیشی: ئەوەی ماوەتەوە لە حجز دا، ٢ باری دەرمانە.
رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی لێدوانى قائیمقامى كفرى شه‌ماڵ نامیق له‌باره‌ى دۆسیه‌ى باره قاچاخه دهستبهسهرداگیراواكانى كه دۆسیه‌كه‌ى لاى ناوبراوه چه‌ند جارێك پەیوەندی پێوه‌كرد به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كانى بێ وه‌ڵام بون و تا ئێستا هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌داوه كه هۆكارى ئازادكردنى ئه‌و بارانه چیبوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان