دەنگ نێت
ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت: كێشەی مووچەی بەشی نەخۆشخانەی قەڵا چارەسەر كرا و ئیدارەی گشتی یەکێتی بڕیاری داوە رۆژی یەکشەمە بۆیان خەرجی بکات.
عەباس ئەنوەر، وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، نوسراوێكی ئاڕاستەی یەكێیی نیشتمانیی كوردستان كرد و داوای دابینكردنی مووچەی كارمەندان و خۆبەخشانی بەشی نەخۆشخانەی قەڵای كرد، لەبەرامبەردا ئیدارەی دارایی یەكێتی لەسەر راسپاردەی بافڵ تاڵەبانی، بڕیاری تەرخانكردنی موچەكەیانی دا.
رونیشیکردوەتەوە: رۆژی یەکشەمە (دوسبەی) موچەکە دابەش دەکرێت.
باسی لەوەشکرد: ئەم بودجەیەی كە داواكراوە بۆ كارمەندانی بەشی نەخۆشخانەی قەڵا، بۆ ھەر مانگێك ٥٧ ملیۆن دینار تەرخان دەكرێت.
نەخۆشخانەی قەڵا کە بەشێکی سەر بە نەخۆشخانەی گشتی کەلارە و تایبەتە بە پشکنینی کۆرۆنا و گرتنەخۆی نەخۆشانی کۆرۆنا و خێرخوازان دروستیان کردوە، موچەی ستافەکەی لەلایەن یەکێتی نیشتمانیەوە دابین دەکرێت و ماوەی چوار مانگە موچەکە نەدراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان