دهنگ نێت
بەهۆی درێژ نەکردنەوەی ماوەی گرێبەستەکانیان و پێنەدانی موچەکانیان کارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بەتوشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گەرمیان دهڵێن له دو ههفتهى داهاتودا دهستبهردارى كارهكانیان دهبن.
كارمهندانى نهخۆشخانهى قهڵا كه ژمارەیان نزیكهى ١٤٥ کارمەندە ئهمڕۆ گردبونهوه و رایانگەیاند له ئهگهرى پەراوێزخستنیان لە ماوەی ٢ هەفتەی ئایندەدا کارەکانیان جێ دەهێڵن.
هەرچەندە لە ماوەی پێشودا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەررمیان رایگەیاند کە لەگەڵ حکومەتی هەرێم وهزارەتی تەندروستی لەسەر هێڵن بەڵام تاکو ئێستا هیچ وەڵامێکی یەکلاکەرەوە نیه بۆ ئەو کارمەندانە.
کاروان محهمهد، کارمەندی تەندروستی لە نهخۆشخانەی قەڵێی تایبەت بەتوشبوانی کۆرۆنا لەگهرمیان بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: سەرباری ئەوەی گرێبەستەکانیان کۆتایی هاتوە ماوەی سێ مانگە موچەکانیان وەرنەگرتوە.
وتیشی: داوامان کردوە گریبەستەکانمان بکرێتە هەمیشەیی.
بەوتەی ئەو کارمەندە بەردەوام دەبن لە ناڕەزایەتی دەڕبرین و لە ماوەی دو هەفتەی داهاتو کارەکانیان بە جێدەهێڵن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان