ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ده‌ڵێت: به بریارێكى وه‌زاره‌ت باخى زه‌یتونى كه‌لار ده‌درێت به كه‌رتى تایبه‌ت، به‌هۆى نه‌بونى كارمه‌ندى پێویست بۆ خزمه‌تكردنى.
شادیه حسێن، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "به بریارێكى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ باخى زه‌یتونى كه‌لار ده‌درێت به كه‌رتى تایبه‌ت به گرێبه‌ست كه له ٥ بۆ ١٠ ساڵ ده‌بێت، هۆكارى ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه كارمه‌ند و پاسه‌وانى نیه بۆ چاودێریكردنى".
وتیشى: تاكه جێگه كه ده‌درێت به كه‌رتى تایبه‌ت باخى زهیتونهكهى كه‌لاره كه له ساڵى ٨٠كانهوه دروست كراوه و سه‌ره‌تا ٤٣ دۆنم بوه وه له ساڵى ٢٠٠٣ بیست دۆنمى دیكه‌ى بۆ زیاد كراوە.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌پێى ئه‌و گرێبه‌سته‌ى هه‌یه ده‌بێت ئه‌و باخه وه‌ك خۆى بمێنێته‌وه و له ژێر چاودێرى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كشتهكاڵدا بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان