ده‌نگ نێت
رێژه‌ى توشبون به كۆرۆنا له‌گه‌رمیان ژماره‌ى پێوانه‌یی تۆماركرد، به‌شێوه‌یه‌ك به‌رزترین رێژه‌ى توشبون به نه‌خۆشیه‌كه له سنوره‌كه‌دا راگه‌یه‌نرا.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكى ته‌ندروستى گه‌رمیان، له‌وه‌ته‌ى په‌تاى كۆرۆنا له سنوره‌كه‌دا له كۆتایی مانگى ئایاری ساڵی رابردوه‌وه بڵاوبوه‌ته‌وه، هیچ رۆژێك به‌قه‌ده‌ر پێرێ شه‌مه رێژه‌ى توشبون تۆمار نه‌كراوه.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، پێرێ 24ى ته‌موز، 98 حاڵه‌تى توشبون به كۆرۆنا تۆماركراوه له‌گه‌رمیان، كه ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌ى توشبونه له یه‌ك رۆژدا، پێشتر به‌رزترین رێژه‌ى توشبون له 25ى مانگى ئایاری ئه‌مساڵ تۆماركراو بو كه 89 حاڵه‌ت بوه.
ته‌ندروستى گه‌رمیان داواش له هاوڵاتیان ده‌كات كه خۆپارێزیی به ته‌واوى په‌یڕه‌و بكه‌ن و هاوكات خۆشیان به ڤاكسینی كۆرۆنا بكوتن، بۆ ئه‌وه‌ى له مه‌ترسیی كۆرۆنا به دور بن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان