ده‌نگ نێت
به وته‌ى به‌ڕێوبه‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان له گه‌رمیان نه به‌رێوبه‌رایه‌تى چاككردنه‌وه‌ى رێگاوبانه‌كان هه‌یه نه بودجه‌ی ئه‌و بهڕێوبهرایهتیهش بۆ سنوره‌كه خه‌رجده‌كرێت كه هۆكاره بۆ چاككنهكردنهوهى رێگاوبانه‌كان.
عه‌دنان خه‌لیل، به‌ڕێوبه‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان له كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان كه له‌باره‌ى راپۆرتى گرفتى شه‌قام و رێگاوبانهكانهوه ئه‌نجامدراوه ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: كه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانى خراپى رێگاوبانهكانى گه‌رمیان چاكنهكردنهوهى رێگاوبانهكانه كه له توانانى بهڕێوبهرایهتیهكهى ئه‌واندا نیه.
وتیشى: به‌ڕێوبه‌رایه‌تى چاككردنه‌وه‌ى رێگاوبانه‌كان له سلێمانى هه‌یه، به‌ڵام له گه‌رمیان نیه و جگه له نه‌بونى بهڕێوبهرایهتیهكه بودجه‌ى چاككردنه‌وه‌ى رێگاوبانهكانیش خه‌رجناكرێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكردوه: هه‌وڵه‌كانیان بۆ ته‌واوكردنى ئه‌و پرۆژانه‌ى راگیراون له سنورى بهڕێوبهرایهتیهكهیان به‌رده‌وامه، به‌ڵام خه‌رجكردنى پاره بۆ پڕۆژه‌كان له ده‌سه‌ڵاتى ئه‌واندا نیه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان