ده‌نگ نێت
ژمارەیەک سەکۆی ئیلیکترۆنی ئاماژە بەوە دەکەن کە مۆڵه‌تى مانه‌وه (ئیقامه)ى سوید له به‌رپرسى لقى گه‌رمیانى پارتى وه‌رگیراوه‌ته‌وه، ناوبراویش راگەیەنراوێک بڵاو دەکاتەوە و ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه.
به پێى ئەو زانیارییانەی لەو سەکۆیانە بڵاوکراوەتەوە، ئه‌كره‌م ساڵح، به‌رپرسى لقى ٢٢ى گه‌رمیانى پارتى، له ساڵى ٢٠١٩ به پاره مۆڵه‌تى مانه‌وه‌ى له وڵاتى سوید كریوه به ناوى كرێكارییه‌وه، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ى ده‌ركه‌وتوه ناوبراو له‌و وڵاته نیه و كار ناكات، مۆڵه‌ته‌كه‌ى لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه.
مۆڵه‌تى مانه‌وه‌كه به جۆرێكه ده‌بێت كه‌سه‌كه بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ له‌سه‌ر ئه‌و پیشه‌یه به‌رده‌وام بێت كه مۆڵه‌تى مانهوهكهى له‌سه‌ر وه‌رگرتوه.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌كره‌م ساڵح، له‌په‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك راگەیەنراوێکی بڵاوکردوەتەوە و ئه‌و زانیارییانه به ناڕاست ناو ده‌بات.
ھەروەک ئاماژه‌ى بەوە نەکردوە کە خاوەنی ئیقامەیە لەو وڵاتە یان نا، تەنھا وتویەتی: "ئه‌و زانیارییانه هه‌ندێک كه‌س و په‌یجی فەیك و دژه پارتی ئه‌و هەواڵەیان بڵاوكردوەتهوه و ئەو بابه‌ته هیچ بنه‌مایه‌كی راست و دروستی تێدا نییه".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان