دەنگ نێت
گروپی مۆسیقای قەڵای شێروانە، کۆنسێرتێک لە کەلار ئەنجام دەدات و داھاتەکەی رادەستی نەخۆشخانەی ھیوای تایبەت بە شیرپەنجە دەکات.
لە راگەیەنراوێکدا گروپەکە ئاشکرای کردوە: گروپی مۆسیقای قەڵای شێروانە کە سەر بە بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری گەرمیانین، خۆڕسکانە هەڵدەسین بە سازدانی کۆنسێرتێکی هونەری، داهاتی کۆنسێرتەکە دەبەخشینە نەخۆشخانەی هیوا.
محەمەد لوقمان، سەرپەرشتیاری گروپەکە، لەوبارەوە رایگەیاندوە: وەکو گەرمیان دەمانەوێت دەنگێکی گەورە و زەنگێکی سەرەتا بین لەم دۆخەی نەخۆشخانەی هیوا دا و تروسکایی گەڕانەوەی هیوای هیوا بڕواکان بین.
داواش لە کاربەدەستانی حزبی و حوکمی و خەڵکی و کەسانی رۆشنبیر دەکات، زۆرترینیان بەشداریی کۆنسێرتەکە بکەن بۆ ئەوەی وەکخۆی دەیڵێت: 'پێشەنگ و زەنگێکی گەورە بین بۆ بە هاناوەچونی توشبوانی شێرپەنجە'.
کۆنسێرتەکەی گروپی قەڵای شێروانە، بڕیارە ئێوارانی رۆژی ٢٩ی ئەم مانگە و رۆژانی دوایی لە ھۆڵی ھونەر لە کەلار بەڕێوەبچێت و بلیتیش لە کافتریا و چایخانەی میلەت دەستدەکەوێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان