
هیوا ره‌شید
له قه‌زایی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه تاوه‌كو ناحیه‌ى كوڵه‌جۆ نزیكه‌ى 40 كارگه‌ى تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانى چه‌و و لم بوونى هه‌یه، له ئێستادا ئیداره‌ى گه‌رمیان گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ى كه رێكارى تازه و پێویست بگرێته به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنى كاریگه‌ریه‌كانى ئه‌و كارگانه له سه‌ر ئاوى رووباره‌كه و ژینگه‌كه‌ى. بۆیه ئه‌م هه‌وڵه‌ى كه ئێستادا له لایه‌ن چالاكوانان و ڕێكخراوه ژینگهیهكانى ناوچه‌كه و كوردستان له‌سه‌ر پرسى ژیانه‌وه‌ى ڕووبارى سیروان جێگاى خۆشحاڵیه. بۆیه خه‌لكى گه‌رمیان و كوردستان به گشتى پشتیوانى له بریار و ئه‌نجامه‌كانى دواین كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه حوكمیه‌كان و ژینگه‌پاریزان و نوێنه‌رى به‌شێك له‌و كارگانه ده‌كه‌ن. له‌م ووتاره‌دا ئاماژه به‌و هۆكارانه ده‌كه‌ین كه حوكمه‌تى خۆجێى ناوچه‌كه‌ى ناچار كردووه به ئه‌ركى خۆى هه‌ستێت و رێككارى كارگێڕى تازه و كاریگه‌ر بگرێته به‌ر له پێناو پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى.
به‌رپرسیاریتى ده‌ستوریی له پاراستنى ئاو:
عیراق وه‌كو ده‌وله‌ت به‌رپرسیاریه‌تى ده‌ستورى له سه‌ر شانه له دوو رووه‌ه‌وه كه بایه‌خ به پرسى دابینكردن و پاراستنى ئاو بدات. یه‌كه‌میان له به‌رئه‌وه‌ى ده‌ستورى عیراق 2005 له برگه‌ى یه‌كه‌مى ماده‌ى 33 باس له مافی دابینكردنى ژینگه‌یه‌كى سه‌لامه‌ت ده‌كات بۆ هاولاتیانى عیراق، وه له برگه‌ى دووه‌م حكومه‌تى ئه‌ركدار كردوه به پاراستنى ژینگه و هه‌مه‌چه‌شنى زینده‌وه‌ران. له لایه‌كى تر به پیی برگه‌ى حه‌وته‌م له ماده‌ى 114ى ده‌ستور پرسى به‌ریوه‌بردنى سه‌رچاوه ئاویه ناوخۆیه‌كان ده‌كه‌ویته چوارچیوه‌ى ده‌سه‌لاته هاوبه‌شه‌كانى حكومه‌تى ناوه‌ند و هه‌ریم. جگه له‌وه‌ش له برگه‌ى 3ى هه‌مان ماده دارشتنى سیاسه‌تى پاراستنى ژینگه ده‌كه‌ویته چوارچیوه‌ى هه‌ماهه‌نگى و ده‌سه‌لاتى هاوبه‌ش له نیوان هه‌ریم وناوه‌ند. به‌لام سه‌رچاوه ئاویه نیوده‌وله‌تیه‌كان پرسێكه له ئه‌ستۆى حكومه‌تى ناوه‌ند به پیى برگه‌ى 8ى ماده‌ى 110 ده‌ستورى عیراق. به‌لام له راستیدا حكومه‌تى هه‌ریم و ناوه‌ند له پرسى ژینگه و به‌ریوه‌بردنى سه‌رچاوه ئاویه‌كان هیج جۆره هه‌ماهه‌نگیه‌كیان نیه له كاتیكدا ولات توشى كیشه‌ى كه‌م ئاوى و پیس بوونى سه‌رچاوه ئاویه‌كان و ئاریشه‌ى ژینگه‌ى بۆته‌وه. وه حكومه‌تى ناوه‌ند نه‌یتوانیوه له‌گه‌ل ولاتى ئیران ریكه‌وتنى تازه بكات مافى خه‌لكى عیراق و له رووبار‌ى سیروان و رووبار‌ى كاروون مسۆگه‌ربكات، به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌مسال به‌هۆى ووشكهسالى و گلدانه‌وه‌ى ئاو له‌لایه‌ن ئیران به ریژه‌ى 100% بۆ هه‌ریمى كوردستان پیشبینى گرفتى گه‌وره‌ى كه‌م ئاوى ده‌كریت.
له‌م ووتارها ئاماژه به‌و ده‌قه ده‌ستوریی و یاساییانه ده‌كه‌ین كه پێشێلكراون له لایه‌ن كانه‌كانى چه‌و و لم ئه‌و چالاكیه كانزایانه‌ى ده‌كه‌ونه سه‌ر رووبار‌ى سیروان. بۆیه به‌رپرسیارێتى حكومه‌تى هه‌رێم و ناوه‌نده هه‌نگاوى خێرا بهاوێژن به چاراسهرهر كردنى ئه‌م دۆخه پێش روودانى كاره‌ساتى مرۆیی و ژینگه‌یی.
كانه‌كانى چه‌و و لم و هه‌ره‌شه‌ن بۆ رووبار‌ى سیروان:
له ماوه‌ى چه‌ند سالى رابردوو نه‌توانراوه پلان و نه‌خشه ریگایه‌كى كردارى و ستراتیجى له بوارى به‌ریوه‌بردنى سه‌رچاوه ئاویه‌كان له هه‌ریمى كوردستان پهیرهوبكریت. كانه‌كانى چه‌و و لم و به‌رد نموونه‌ى ئه‌و پرۆژانه‌ن كه له‌سه‌ر رووباره‌كانى ناو هه‌ریمى كوردستان به‌رده‌وام بوونه‌ته هۆى هه‌ره‌شه بۆ رووباره‌كان وژینگه بۆ نموونه كانه‌كانى چه‌و و لم له سه‌ر رووبار‌ى سیروان و زێی گه‌وره. له راستیدا شیوازى كاركردنى ئه‌و كارگانه‌ى چه‌و لم پیشیلى چه‌ندین یاساى به‌ركار ده‌كات. بۆیه له خواره‌وه هه‌ول ده‌ده‌ین ئاماژه به‌و ده‌قه یاسایانه بكه‌ین كه پێشێلكراون له سه‌ر رووبار‌ى سیروان، و بونه‌ته هۆى دروستكردنى كاره‌ساتى گه‌وره‌ى كه‌م ئاوى و ژینگه‌یی و ئابورى و كشتوكالى بۆ خه‌لكى هه‌ریم و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كانى خوارووى عیراق. هه‌موو ئه‌مانه زه‌نگى مه‌ترسیدارن و ده‌بیت به هه‌ند وه‌ربگیرین:
یه‌كه‌م/ پێشیلكردنى ده‌ستورى عیراقى 2005: ئه‌م مادانه‌ى ده‌ستور پێشیلكراون:
• هه‌ردوو برگه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌مى ماده‌ى 33ى ده‌ستور. برگه‌یی یه‌كه‌م جه‌خت له مافی هه‌بوونى ژینگه‌یه‌كى سه‌لامه‌ت ده‌كاته‌وه بۆ هاولاتیانى عیراق. وه له برگه‌ى دووه‌م حكومه‌تى ئهركداركردووه بۆ پاراستنى ژینگه و هه‌مه‌چه‌شنى زینده‌وه‌ران. بۆیه دۆخى ئیستاى رووبار‌ى سیروان جگه له هۆكارى ده‌ره‌كى وه‌كو گرتنه‌وه‌ى ئاو له لایه‌ن ئیران و كه‌مى ریژه‌ى بارانبارین، له هه‌مانكاتدا خراپ به‌ریوه‌بردنى سه‌رچاوه ئاویه‌كان و پێشێلكارى كانه‌كانى چه‌و و لم بۆ سه‌ر رووباره‌كه مافی هه‌بوونى ژینگه‌یه‌كى سه‌لامه‌تى خه‌لكى هه‌ریم و ناوچه‌كانى خوارووى عیراقى خستۆته مه‌ترسیه‌وه.
• پیی برگه‌ى حه‌وته‌م له ماده‌ى 114ى ده‌ستور پرسى به‌ریوه‌بردنى سه‌رچاوه ئاویه ناوخۆیه‌كان ده‌كه‌ویته چوارچیوه‌ى ده‌سه‌لاته هاوبه‌شه‌كانى حكومه‌تى ناوه‌ند و هه‌ریم. به‌لام له واقیعدا ئه‌م هه‌ماهه‌نگیه نیه یان زۆر لاوازه.
• سه‌رچاوه ئاویه نیوده‌وله‌تیه‌كان پرسێكه له ئه‌ستۆى حكومه‌تى ناوه‌ند به پیى برگه‌ى 8ى ماده‌ى 110 ده‌ستورى عیراق. بۆیه له پرسى رووبار‌ى سیروان حكومه‌تى فیدرالى ئه‌ركى ده‌ستوری له ئه‌ستۆیه هه‌نگاوى كردارى بهاوێت له گفتوگۆ له‌گه‌ل ئیران و هه‌ریمى كوردستان بۆ لابردنى ئاسته‌نگه‌كانى رووباره‌كه و كیشه‌ى ئاو.
دووه‌م/ پێشێلكردنى یاسا به‌ركاره‌كان له لایه‌ن كانه‌كانى چه‌و لم له سه‌ر رووبار‌ى سیروان:
له خواره‌وه هه‌ول ده‌ده‌ین ئاماژه به‌و یاسایانه بكه‌ین كه پیشیلكراون و بونه‌ته هۆى زیانى گه‌وره‌یی ژینگه و ئابوریی و كشتوكالى:
• پێشیلكردنى یاسایی ژماره 91ى سالى 1988، چونكه كانه‌كانى چه‌و و لم ریز له ناوچه‌ى قه‌ده‌غه‌كراو ناگرن:
یاسایی ژماره 91ى سالى 1988ى تایبه‌ت به ریكخستنى وه‌به‌رهینانى كانزاى وه‌ك یاسایه‌كى سه‌ره‌كى چالاكیه كانزایهكانى ریكخستووه و ڕێككارى پێویستى داناوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كارگانه‌ى تایبه‌تن به به‌رهه‌مهێنانى كانزا و چه‌و و لم و كانه‌كانى به‌رد نه‌بنه هۆى زیان گه‌یاندن به سه‌رچاوه سروشتیه‌كان و ناوچه شوینهوارى و ریگا وبانه گشتیه‌كان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته یاساكه له‌ماده‌ى سێ یه‌م وه‌به‌رهینانى كانزاى له هه‌ندێ ناوچه قه‌ده‌غه‌كردووه: وه‌كو هاتووه:
- برگه‌ى یه‌كه‌م: هه‌ر زه‌ویه‌ك كه گۆرستانى گشتى یان شوینێكى پیرۆزى تێدابێت، یان بكه‌وێته ناوچه‌یه‌ك كه به 500 مه‌تر نزیك بێت له‌و شوێنانه‌وه، ته‌نها له كاتى پێویست به ڕه‌زامه‌ندى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار. وه‌مه‌به‌ست له شوێنى پیرۆز ئه‌و شوێنهیهك كه له ژێر سه‌رپه‌رشتى لایه‌نێكى ئاینى فه‌رمى بێت.
- هه‌ر زه‌ویه‌ك كه شوێنێكى پیرۆز له خۆبگرێت یان به كه‌متر له 500 مه‌تر له‌و شوێنه‌وارانه، ته‌نها له كاتى پێویست ده‌كرێت به ڕه‌زامه‌ندى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار. وه مه‌به‌ست له شوێنه‌وار هه‌ر شوێنێك كه به پێى یاساى شوێنه‌وار به شوێنه‌وار ناسێندرابێت.
- زه‌وى پرۆژه كشتوكاڵیه‌كان و دارستانانهكان، و شوێنى تایبه‌ت به به‌نداوه‌كان و كۆگاكانى ئاو ، ته‌نها له كاتى پیویست ده‌كرێت به ره‌زامه‌ندى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار، به مه‌رجى پابه‌ند بوون به‌و ریوشوینانهى داده‌نرێت بۆ پاراستنى به‌روبوومى كشتوكالى، و قه‌ره‌بووى ئه‌و زیانانه‌ى كه لێى دروست ده‌بێت.
- ئه‌و زه‌ویانه‌ى كه ده‌كه‌ونه ناو سنورى ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى شاره‌وانى شاره‌كان به پێى كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر و بنه‌ماى تایبه‌ت به كانه‌كان كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى پاراستنى ژینگه‌وه داده‌نرێت. لێره‌دا ئه‌بینین لایه‌نى ژینگه‌ى رۆڵى هه‌یه له دانانى مه‌رج و بنه‌ماى پێش وه‌خت بۆ پاراستنى ژینگه له زیان و كاریگه‌ریه‌كانى ئه‌م جۆره پرۆژانه، به‌ڵام له كانه‌كانى هه‌رێم و به‌تایبه‌ت له گه‌رمیان فه‌رمانگه‌ى ژینگه هیچ رۆڵێكى پێ نه‌دراوه بۆ ئه‌وه‌ى ڕێوشوێنى ژینگهپاریّزى بسه‌پێنێت به‌سه‌ر كانه‌كانى چه‌و و لم.
-هه‌ندێ زه‌وى تر كه یاساكه دیارى كردووه :
- زه‌وى تایبه‌ت به هێڵى ئاسنین به دوورى 500 مه‌تر له هه‌ردوو لاى هێڵه‌كه.
-رێگاى گشتى به دوورى 1000 مه‌تر له هه‌ردوولاى ڕێگاكه‌وه. به‌ڵام له ڕێگه‌ى گشتى كه‌لار بۆ ده‌ربه‌ندیخان چه‌ندین كانى چه‌و لم ده‌بینین ده‌كه‌ونه ناو زۆنى قه‌ده‌غه‌كراو چونكه له كه‌متر له 1000 مه‌تر نزیكترن له ڕێگاكه.
-1500 مه‌تر كه‌متر له نزیك پرده‌كانه‌وه نابێت چالاكى كانه‌كان ئه‌نجام بدرێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌بینین ئه‌م بڕگه‌یه‌ش پێشیل كراوه.
• برگه‌یه‌كى تر كه ئه‌مه‌وێت سه‌رنجى خوێنه‌رى بۆ رابكێشم ئه‌وه‌یه یاساكه ریگه نادات به وه‌به‌رهینانى كانزاى نزیكى له هێڵى گواستنه‌وه‌ى كاره‌با به دوورى كه‌متر له 1000 مه‌تر ، ته‌نها له حاله‌تى پیوست به ره‌زامه‌ندى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار.
به‌لام نایشارمه‌وه یاساكه ڕێگه ده‌دات له حاڵه‌تى پێویست به ڕه‌زامه‌ندى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له‌و زۆنانهش ئه‌و پرۆژانه ئه‌نجام بدرێت . بۆیه ڕه‌خنه‌ى ئێمه له یاساكه ئه‌وه‌یه كه ده‌رچه‌یه‌كى هێشتۆته‌وه ، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به خوێندنه‌وه‌ى هۆكارى ده‌ركردنى یاساكه كه به‌به‌شێك له یاساكه داده‌نرێت ده‌بینین یاسادانه‌ر به ڕوونى جه‌ختى له وه‌به‌رهێنانێكى ته‌ندروست له سه‌ر بنه‌ماى پاراستنى سه‌رچاوه سروشتیه‌كان و ژینگه كردوتهوه له رێگه‌ى سه‌پاندنى ڕێكارى هونه‌رى و زانستى پێشكه‌وتوو و له گه‌ل چاودێرى وورد كردۆته‌وه.
سه‌ره‌راى ئه‌وه یاساكه كومهلیك ئه‌ركى خشتۆته ئه‌ستۆى وهبهرهینهر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌رى ئه‌و جۆره كارگانه، بۆ نموونه پیویسته پابه‌ندبیت به‌و سنوره‌ى بۆى دیارى ده‌كریت، وه پیویسته پاش كۆتاى هاتنى گریبهستهكهى ئه‌و ئامیرانه لابدات و ئاسه‌واره‌كانى سه‌ر ئه‌و ده‌وروبه‌ره لابدات وه‌كو چال وگۆمى گه‌وره و ئامرازى كار‌كر‌ن یان هه‌ر ئاسهواریكى تر. به‌لام به‌داخه‌وه له رووبار‌ى سیروان چه‌ندین كارگه هه‌ن كه زیاده‌ره‌ویان كردوته سه‌ر سنورى ریپیدراوى خۆیان، یاخود دواى ته‌واو بوونى كاركردنیان ئاسه‌واری خۆیان لانه‌بردووه و بونه‌ته هۆكاری دروستكردنى گۆم و چاله ئاوى گه‌وره كه زۆرجار بونه‌ته هۆكارى خنكانى ئه‌و گه‌نجانه‌ى له‌و ناوچه‌یه مه‌له‌یان كرووه.
له ماده‌ى ده‌یه‌م ده‌سه‌لاتى گرنگى داوه‌ته لایه‌نى به‌رپرس بۆ كۆتاى هینان به گریبه‌ستى وهبهرهینهر له چه‌ند حالهتیك وه‌كو پابه‌ندن نه‌بوون به مه‌رجه‌كانى گریبه‌ست، یاخود زیان گه‌یاندن به‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتى. به‌لام له واقیعدا لایه‌نى به‌رپرسیار كه‌متر په‌نا بۆ ئه‌م ریكاره ده‌به‌ن، له‌كاتیكدا ئه‌م كارگانه زیانى گه‌وره‌یان داوه له به‌رژه‌وه‌ندى گشتى، چونكه زیانه ژینگه‌یه‌كان زۆر له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و كه‌ره‌ستانه زیاترن كه دابیندهكرین له لایه‌ن ئه‌و كارگانه وه‌كو چه‌و و لم بۆ نموونه. بۆیه كۆتاى هینان به گریبه‌ست و وه‌رگرتنه‌وه‌ى مۆله‌تى كاركردن ئامرازیكى به‌هیزه بۆ كۆنترۆل كردنى ئه‌م كارگانه، له‌برى ئه‌وه لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار زۆرجار په‌نا ده‌باته به‌ر سزاى داراى وه‌كو پیبژاردن به بریك كه هیچ كاریگه‌ریه‌ك له سه‌ر ئه‌و وهبهرهینهرانه دروست ناكات له پرۆسه‌ى ویرانكردنى رووباره‌كه. هه‌رچه‌نده به پیى رینماى ژماره 1ى سالى 2020 كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانى هه‌ریم ده‌ركراوه سزاى هه‌ر كارگه‌یه‌ك له حاله‌تی ده‌رهینانى چه‌ولم به شیوه‌ى زیاده‌ره‌وى یان له ده‌ره‌وه‌ى سنورى ریپیدراو بریتى ده‌بیت له پیبژاردن به پیدانى بریك پاره كه بكاته سێ ئه‌وه‌نده‌ى به‌هاى خهملینراوى ئه‌و ماده‌ى كه ده‌ریكردووه. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئه‌م سزایانه ریگرنهبووه له ویرانكردنى سروشتى رووباره‌كه، بۆیه پیویسته چاوخشاندنه‌وه‌یه‌ك به ئامرازه سزایه‌كان بكریت و توندتربكریت بۆ ریگرتن له پیشیلكاریهكان.
2. كاریگه‌رى له سه‌ر جۆر و چهندیتى واته برى ئاوى رووباره‌كه(یاسای ژماره 8ى سالى 2008 بۆ پاراستن و چاككردنى ژینگه): به هۆكارى گۆرینى ریرهوى رووباره‌كه و نه‌بوونى فلته‌رى تایبه‌ت به پالاوتنى پاشماوه‌ى ئاوى له قور و لیته.
سهرپیچى یاسایی:
• یاسای ژماره 8ى سالى 2008 بۆ پاراستن و چاككردنى ژینگه جه‌خت له سه‌ر پاراستنى سروشتى كوردستان و رێگه گرتن له پیس كردن و ویرانكردنى ژینگه ده‌كاته‌وه.(بنواڕه ماده‌ى دووه‌م).
• له ماده‌ى سێیه‌م برگه‌ى یه‌كه‌م، جه‌خت له مافى هه‌بوونى ژینگه‌یه‌كى سه‌لامه‌ت و ئاسایش ده‌كاته‌وه، وه جه‌خت له ئه‌ركى هه‌موو لایه‌ك ده‌كاته‌وه له پاراستنى ژینگه.
• له برگه‌ى پینجهمى ماده‌ى سێیه‌م جه‌خت له ئه‌ركى هه‌موو لایه‌نه كارگیریهكان ده‌كاته‌وه كه هه‌ر یه‌كێكیان به پێى پسپۆڕیهكهى هه‌وڵ بدات بۆ بهكارهینانیكى ته‌ندروست و سه‌لامه‌تى سه‌رچاوه سروشتیه‌كان له پیناو هاتنه‌دى گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام.(Sustainable development)
• ماده‌كانى (12،13،14،15) له یاسایی ژماره 8ى سالى 2008 جه‌خت له ئه‌نجامدانى هه‌لسه‌نگاندنى كاریگه‌رى ژینگه‌ی ده‌كاته‌وه(Environmental Impact Assessment) بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ى كه‌رتى گشتى و تایبه‌ت، بۆ دیارى كردنى لایه‌نه ئه‌رینى و نهرینیهكانى ئه‌و پرۆژه‌یه له سه‌ر ره‌گه‌زه‌كانى ژینگه...به‌لام ئه‌م هه‌لسه‌نگاندنه بۆ ئه‌م كارگانه‌ى چه‌و و لم و كانه‌كانى به‌رد له سه‌ر رووبار‌ى سیروان نه‌كراوه و ئه‌م ده‌قه یاساییانه پێشێل كراون.
• ماده‌ى 16 جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه وه‌زاره‌تى ژینگه یان ده‌سته‌ى ژینگه لیژنه‌ى چاودیرى دروست ده‌كات بۆ به‌دواداچوون و زانینى پابه‌ندبوونى ئه‌و پڕۆژانه به پیوه‌ر و ستاندارده ژینگه‌یه‌كان به‌لام سه‌باره‌ت به كارگه‌كانى چه‌و و لم ئه‌م ئه‌ركه جێبه‌جێنه‌كراوه و ده‌سته‌ى ژینگه لاوازه له چاودیرى و به‌دواداچوونى وورد بۆ ئه‌م پرسه.
• ماده‌ى 21 له هه‌مان یاسا تایبه‌ته به به‌رپرسیاریتى و قه‌ره‌بووكردنه‌وه له زیانه ژینگه‌یه‌كان: بۆیه هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ببێته هۆكارى زیانى ژینگه‌ى بۆ ئاو و هه‌وا و خاك و زینده‌وه‌ران پیویسته ئه‌و زیانه لابدات و دوخه‌كه بگه‌رینیته‌وه بۆ حاله‌تى پێش ڕوودانى زیانه‌كه، وه بۆ ئه‌مه‌ش پیویسته قه‌ره‌بووى ته‌واوى ئه‌و زیانانه بكاته‌وه له‌و ماوه‌ى كه ده‌سته‌ى ژینگه دیارى ده‌كات، وه له حاله‌تى پابه‌ند نه‌بوون ده‌سته‌ى ژینگه هه‌لده‌ستێت به‌لابردنى زیانه‌كان له سه‌ر ئه‌ركى سه‌رپێچى كار. بۆیه ده‌پرسین ئه‌م ده‌قه یاساییه بۆ جێبهجێناكریت.ئایا فه‌رمانگه‌ى ژینگه كارى له سه‌ر جێبه‌جێكردنى ئه‌م ده‌قه یاسایه كردووه؟ وه به‌ریوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت وكانزاكانى گه‌رمیان خۆیان ده‌ڵێن ئیمه له سه‌ر زیانى ژینگه‌یی هیچ سزایه‌ك ناسه‌پێنین؟
• هه‌روه‌ها ماده‌كانى (22،23،24) له یاسای ژماره 8ى سالى 2008 باس له پاراستنى ئاو ده‌كات، وه‌ك له ماده 22 فریدانى هه‌موو جۆره پاشماوهیهك بۆ ناو سه‌رچاوه‌ى ئاوى به‌بێ پالاوتن قه‌ده‌غه‌ده‌كات, وه لهمادهكانى 23 و 24 باس له دانانى پیوه‌رى هه‌ریمى ده‌كاته‌وه بۆ ئاستى پیس بوون و بۆ بهكارهینانه جیاوازه‌كانى ئاو. مه‌به‌ست له پیوهریى هه‌ریمى ئه‌و پیوهرانهى كه ولاتانى ده‌وروبه‌ر وه‌ك توركیا و ئیران هه‌یانه له‌م باره‌یه‌وه، به‌لام ده‌بینین تاوه‌كو ئیستا ئه‌م پیوه‌رانه دیارى نه‌كراوه و سه‌رچاوه ئاویه‌كان تووشى پیس بوون و ویرانكردن و گۆرینى ریرهروى خۆیان بوونه‌ته‌وه. بۆیه كارگه‌كانى چه‌و و لم به‌رپرسن له تیكدانى كوالیتى و ئاست و جووڵه‌ى ئاوه و گۆرینى ریرهوهكهى !
3.كه‌مبوونه‌وه‌ى رووبه‌رى سه‌وزاى به هۆى لابردنى دارستانى خۆرسكى سه‌ر كه‌نارى رووبار‌ى سیروان(پیشیلكردنیكى روونى یاساى ژماره 10ى سالى 2012ى دارستانه له هه‌ریمى كوردستان):
سهرپیچى یاسایی:
• پیشیلكردنیكى روونى یاساى ژماره 10ى سالى 2012ى دارستانه له هه‌ریمى كوردستان. به‌تایبه‌تى له برگه‌ى3و 9و 10له ماده‌ى چواره‌م به روونى باس له پاراستنى دارستان و رووباره‌كان كراوه له ئه‌نجامدانى ئه‌و جۆره پرۆژانه‌ى كاریگه‌رى دروست ده‌كه‌ن وه‌كو كارگه‌ى چه‌و لم. بۆیه پیویسته به پیى هه‌ندیك ریوشوین و مه‌رج له لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار و وه‌زاره‌تى كشت‌وكال و سه‌رچاوه ئاویه‌كان ده‌كریت ریگه به‌م پروژانه بدریت.
•
• له برگه‌ى چواره‌مى ماده‌ى 31 ى یاساى ژماره 8ى ساڵى 2008 ههلكهندن و شهكاندن و لابردنى دارستان و رروهكى سروشتى وئاوى قه‌ده‌غه‌كردووه. به‌لام له سه‌ر رووبار‌ى سیروان دارستان و سه‌وزایه سروشتیه‌كانى كه‌نارى ئاوه‌كه به شوفل و حه‌فاره له ره‌گه ههلدهكنرین و ده‌شكێنرێن یان دهسووتینرین بۆ فراوانكردنى كاره‌كانیان و به‌رهه‌مى زیاتر. بۆ نموونه له نزیك سهوزایهكان برێكى باشى لم هه‌یه بۆیه په‌ناى بۆ ده‌به‌ن.
• له یاسایی ژماره 6ى سالى 2010ى تایبه‌ت به وه‌زاره‌تى كشت‌وكال و سه‌رچاوه ئاویه‌كان ، له ئامانجه‌كانى ئه‌م یاسایه كه وه‌زاره‌تى ناوبراو پیویسته هه‌وڵى بۆ بدات پاراستنى دارستانه خۆرسك و ده‌ستكرده‌كانه و وه‌كو سهروهتیكى نیشتیمانى ناوبراوه، به‌لام له ئه‌نجامى چالاكى كانه‌كانى چه‌و و لم دارستانى كه‌نارى رووبار‌ى سیروان به ئاشكرا كه‌م بوته‌وه و به‌ره‌و له‌ناو چوون ده‌چیت، به بى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ناوبراو ڕێگه له‌م ده‌ستدریژیه بگرێت. له كاتیك دا به پیى برگه‌ى شه‌شه‌م() له ماده‌ى سێیه‌مى یاساكه بهریوهبهرایهتیهكى گشتى تایبه‌ت به دارستان هه‌یه كه ئه‌ركى سه‌رپه‌رشتى دارستانه سروشتى و ده‌ستكرد و له‌وه‌رگاكان ده‌بێت.
•
4.كاریگه‌رى له سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى هه‌مه‌چه‌شنى زینده‌وه‌ران و كه نزیكن له سه‌ر چاوهئاویهكان ده‌ژین و چه‌ندین سوودیان هه‌یه بۆ سیسته‌مى ژینگه‌یی ناوچه‌كه. ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو و تیكدانى رێڕه‌وى سروشتى رووباره‌كه، كه ده‌بێته هۆكارى كۆچكردنى بالنده و ئاژه‌له كیویهكان.
سهرپیچى یاسایی:
برگه‌ى یه‌كه‌مى ماده‌ى 31 له یاساى ژماره 8ى سالى 2008 به روونى هه‌ر كرداریك قه‌ده‌غه‌ده‌كات كه ببیته هۆى له‌ناوبردن یان هه‌ره‌شه بۆ سه‌ر هه‌مه‌چه‌شنى زینده‌وه‌ران له ئاژه‌لان و رووه‌كه‌كان. به‌لام له واقعدا به ئاشكرا چالاكى كارگه‌كانى چه‌و ولم بوونه‌ته هۆكارى له‌ناوچوون و كه‌مبوونه‌وه‌ى هه‌مه‌چه‌شنى زینده‌وه‌ران و رووه‌كى كه‌نار رووبار‌ى سیروان. به بێ ئه‌وه‌ى هیچ لایه‌نێك خه‌مى لێ بخوات ئه‌م سه‌روه‌ته نیشتیمانیه له‌ناو ده‌چێت.
5. زیان گه‌یاندن به زه‌وى كشوكالى و كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رووبوومى زه‌ویه كشتوكالیهكان كه پشت به ئاوى رووباره‌كه ده‌به‌ستن. هه‌رچه‌نده ئامارى ده‌قیق له به‌ر ده‌ست نیه به‌لام به پیی وته‌ى ههندى له جووتیاران نزیكه‌ى 20% له به‌رووبوومى كشتوكالى كه‌مى كردووه.
سهرپیچى یاسایی:
یاسایی ژماره 6ى سالى 2010ى تایبه‌ت به وه‌زاره‌تى كشت‌وكال و سه‌رچاوه ئاویه‌كان، چه‌ندین ئامانج و ئه‌ركى گرنگى داوه به وه‌زاره‌تى ناوبراو كه پیویسته هه‌ولى هینانهدى بدات بۆ گه‌شه‌سه‌ندى كه‌رتى كشت‌وكال له بواره‌كانى ئاژه‌لدارى و به‌رهه‌م هێنان.
• لایه‌نیكى تر‌ى ئه‌ركى وه‌زاره‌تى كشت‌وكال بریتیه له پاراستن و په‌ره‌پیدانى سه‌رچاوه ئاویهكانى سه‌ر زه‌وى و ژیر زه‌وى و هه‌ول دان بۆ به‌كارهینانیان به شیوازیكى هاوچه‌رخ بۆ بره‌ودان به كه‌رتى كشتوكالى. بۆ نموونه چه‌ند به‌ریوه بهرایهتیهك دانراوه وه‌كو:
• به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى سه‌رچاوه ئاویه‌كان: ئه‌م به‌ریوه‌به‌رایه‌تیه سه‌رپه‌رشتى پرۆژه ئاویهكانى سه‌ر زه‌وى و ژێر زه‌وى و كۆگاكانى ئاوى ژێر زه‌وى و بیرلێدان و به‌كارهێنانى ئاو بۆ مه‌به‌ستى ههمهجۆر.
• به‌ریوه‌به‌رایه‌تى به‌نداو كۆگاكانى ئاو: ئه‌م بهریوهبهرایهتیهش رۆلى گرنگى پیویسته هه‌بیت له بره‌ودان به پرۆژه ئاویه‌كان له ریگه‌ى دروستكردنى به‌نداوى گه‌وره و بچووك و مامناوه‌ند، له گه‌ل سهرپرهشتى كردن و گه‌شه‌پیدان و به‌كارهینان. به‌لام له واقعدا ده‌بینین چه‌ندین به‌نداو ته‌نها له سه‌ر كاغه‌ز بریارى لیدراوه و له كرداردا به بیانووى نه‌بوونى بودجه جیبهجێنهكراون یان ته‌واو نه‌كراون.
• سهرهرراى ئه‌وه‌ى چه‌ندین به‌ریوه‌به‌رایه‌تى تر هه‌یه له‌ناو وه‌زاره‌تى كشت‌وكال كه پیویسته رولیان هه‌بیت له پاراستن و گه‌شه‌پیدانى كه‌رتى كشت‌وكال وه‌كو بهریوهبهرایتى وه‌كو به‌ریوه‌به‌رایه‌تى زه‌ویه كشتوكالیهكان، به‌ریوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتوكالى له پاریزگان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانى گه‌رمیان و راپه‌رین، كه ئه‌ركیان سه‌رپه‌رشتى و گه‌شه‌پیدانى كه‌رتى كشتوكالیه، هه‌روه‌ها به‌ریوه‌به‌رایه‌تى نه‌خشه‌دانان و به‌دواداچوون، به‌ریوه‌به‌رایه‌تى گشتى توێژینه‌وه وڕێنماى كشتو‌كاڵى و هۆشیارى، به‌ریوه‌به‌رایه‌تى سامانى ئاژه‌ل و ڤێته‌رنه‌رى و چه‌ندین به‌ش و به‌ریوه‌به‌رایه‌تى تر به ناونیشانى ترهه‌ن، به‌لام له واقعدا به هۆى نه‌بوونى ستراتیجى و پلانى دریژخایه‌ن ئه‌م ده‌زگایانه‌ش ڕۆڵیان سنوورداره. له كاتیكدا ده‌بینین ڕۆژ به ڕۆژ جۆرى زه‌ویه كشتوكالیهكان له گوڕاندان بۆ بازرگانى و نیشته‌جیبوون.
6. نه‌بوونى پرۆژه‌ى گه‌شتیارى و لاوازى گه‌شه‌ى ئابوورى/ به هۆكارى په‌راویزخستنى رووباره‌كه له ماوه‌ى 30 سالى رابردوو تاوه‌كو ئیستا نه‌توانراوه سوود له‌م رووباره وه‌ربگیرێت بۆ بنیاتنانى پرۆژه‌ى گه‌شتیارى ستراتیجى و دابینكردنى سه‌رچاوه‌ى داهات و بووژانه‌وه‌ى كه‌رتى گه‌شتیارى له ناوچه‌كه.
سهرپیچى یاسایی:
یاسایی ژماره 12ى سالى 2010ى تایبه‌ت به وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، یاسایه‌كى گرنگه و رۆلى گرنگى داوه به وه‌زاره‌تى ناوبراو له بوارى پیشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار به هاولاتیان له رووى پاكوخاوینى و دابینكردنى ئاوى خاوێن بۆ خواردنه‌وه و به‌كارهینان و دروستكردنى تۆرى ئاوه‌رۆ بۆ پاشماوه‌ى ئاوى مالان و دروستكردنى یه‌كه‌ى پالاوتن هتد..
• برگه‌ى سێیه‌م له ماده‌ى دووه‌م یه‌كێك له ئامانجه گرنگه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوبراو گرنگیدانه به ژینگه و پاكوخاوێنى له ریگه‌ى بایه‌خ دان به ناوچه سهوزایهكان و چاره‌سه‌ركردنى پاشماوه‌كان و له‌ناوبردنیان به رێگه‌ى ته‌ندروست و بایه‌خ دان به كه‌رتى گه‌شتوگوزار.
• له برگه‌ى چواره‌مى هه‌مان مادده باس له هاندانى وه‌به‌رهینانى و هینانى سه‌رمایه‌گوزارى ده‌كات له ریگه‌ى هه‌ماهه‌نگى له گه‌ل ده‌سته‌ى وه‌به‌رهینان به مه‌به‌ستى په‌ره‌پیدانى بوارى خزمه‌تگوزاریه‌كان و پرۆژه گه‌شتیاریه‌كان. به‌لام له واقیعدا ئه‌بینین خزمه‌تگوزاریه‌كانى شاره‌وانى هیشتا سنوردارن و كه‌م بوونه‌وه‌ى به‌رده‌وامى ئاوى رووباره‌كه و دهستدریژیهكانى چهندیتى و چۆنیه‌تى ئاوه‌كه‌ى كیشه‌ى كه‌م ئاوى بۆ دانیشتوانى كه‌نارى رووباره‌كه دروست كردووه و هه‌ر له ده‌ربه‌ندیخانه‌وه تاوه‌كو كه‌لار و دیاله و چه‌ندین گوند و شارۆچكه كه پشت به ئاوى رووباره‌كه ده‌به‌ستن بۆ خواردنه‌وه و بهكارهینانهكانى تر.
• سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى به‌ریوه‌به‌رایه‌تى گشتى گه‌شتوگوزار هه‌یه له هه‌موو پاریزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان له پیناو بره‌ودان به كه‌رتى گه‌شتوگوزار. به‌لام به داخه‌وه نه‌توانراوه وه‌كو پیویست سوود له‌و رووباره وه‌ربگیرێت بۆ گه‌شتیارى، له كاتیكدا ولاتانى تر زۆر بایه‌خ به گه‌شه‌پیدانى رووباره‌كان و پاراستنى ده‌ده‌ن بۆ گه‌شتوگوزار و مه‌به‌ستى تریش، به‌لام له رووبار‌ى سیروان ویرانكارى زۆر ده‌بینین و پشتیوانى گه‌شتیارى لاوازه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك وهبهرهینهر و خه‌لكى كه‌نارى رووباره‌كه ئاماده‌ن بره‌و به كه‌رتى گه‌شتیارى بده‌ن له سه‌ر رووباره‌كه .
7. زیانگهیندن و مه‌ترسى دروستكردن بۆ شوینهوارهكانى نزیك له رووباره‌كه: (یاسایی ژماره 55ى سالى 2002ى تایبه‌ت به شوێنه‌وار و كه‌له‌پور):
وه‌ك ده‌زانین هه‌ندێك شوێنه‌وارى میژووى له نزیك رووباره‌كه هه‌یه.به‌لام بوونى چالاكى كانه‌كانى چه‌و و لم و تیكدانى ژینگه‌ى ناوچه‌كه و ریزنهگرتن له ناوچه‌ى قه‌ده‌غه‌كراو بۆته هۆكارى ئه‌وه‌ى شاردنه‌وه‌ى بایه‌خى میژووى و كلتوورى و گه‌شتیارى ئه‌و شوینهوارانهى ده‌كه‌ونه نزیك رووباره‌كه.
سهرپیچى یاسایی:
كاریگه‌رى خراپ له سه‌ر هه‌ندێك له ناوچه شوێنهواریهكانى گهرمیانیاسایی ژماره 55ى سالى 2002ى تایبه‌ت به شوێنه‌وار و كه‌له‌پور یه‌كێكه له‌و یاسایانه‌ى تر كه پێشێل كراوه.بۆ نموونه:
• برگه‌ی سێیه‌م له ماده‌ى 9 كه پیویسته لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار پابه‌ندبێت به پاراستنى شوێنه‌وارى كلتورى و میّژووى له كاتى ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى گشتى پیشه‌سازى،كشتو‌كاڵى، نیشته‌جێبوون، و پرۆژه‌ى پلانى گه‌شه‌پێدانى شار و گونده‌كان و پرۆژه‌كانى ئاودیرى و رێگاوبانه‌كان، پێویسته ره‌زامه‌ندى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار به شوێنه‌وار وه‌ربگیرێت پێش ئاماده‌كردنى ئه‌و پرۆژانه یان گۆڕانكارى تیایدا.
• برگه‌ى 4ى ماده‌ى 15 رێگه‌نادات به ههلكهندنى دارستان و سه‌وزایی كه كاریگه‌رى له سه‌ر ناوچه‌ى شوێنه‌وار دروست بكات.
• به پێى برگه‌ى 5 له ماده‌ى 15 یه‌مى یاساكه نابێت هیچ پرۆژه‌یه‌كى پیشه‌سازى به دوورى 3 كیلۆمه‌تر له شوێنه‌واره‌كان ئه‌نجام بدریت كه ببیته هۆى پیس بوونى ژینگه یان مه‌ترسى بۆ ته‌ندروستى گشتى هه‌بێت.
• یاساى ژماره 12ى سالى 2010ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى :
شوینه‌واره‌كان له هه‌موو ولاتانى جیهان به پێى یاسا پارێزراون ونابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك زیانى پێ بگات به‌ڵكو بوونه‌ته هۆكارى ناساندنى كلتور و گه‌شه‌پیدانى ئاوبورى ئه‌و نه‌ته‌وانه، به‌ڵام له هه‌رێم هێشتا له ژێر هه‌ره‌شه‌دان و نه‌بونه‌ته هۆكارى ڕاكێشانى گه‌شتیار. له نزیك ڕووبارى سیروان هه‌ندێك شوێنه‌وار هه‌یه به‌ڵام به هۆكارى پرۆژه‌كانى چه‌و و لم نه‌توانراوه ژینگه‌یه‌كى له‌بار و كه‌شێكى گه‌شتیارى بۆ دروست بكرێت تاوه‌كو خه‌ڵكى ناوخۆ و ده‌ره‌وه سه‌ردانى بكه‌ن، له كاتێكدا بوونى رووباره‌كه له رابردوودا هۆكارى ئه‌وه بوون كه له‌و ناوچه‌یه هه‌ندێك شوینهوارى میژووى دروست بكرێت وه‌كو قه‌ڵاى شیروانه، قوولهكانى چاودێرى ده‌وڵه‌تى عوسمانى و شوینى تریش، به‌لام ئه‌مرۆ بێ باكانه ئه‌م سه‌روه‌ته نیشتیمانیه كه‌وتۆته به‌ر هه‌ره‌شه، وه ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان رۆڵى كارایان نه‌بووه بۆ پاراستنیان.
8. به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌له‌ى گه‌رماى ناوچه‌كه/ به پێى توێژینه‌وه‌ى زانایان عیراق یه‌كێكه له‌و وولاتانهى كه له ئاستى پێنجه‌م دێت كه مه‌ترسی كاریگه‌ربوونى هه‌یه به گۆڕانكاریه‌كانى كه‌ش و هه‌وا به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما ئه‌مه‌ش ده‌بیته هۆكارى به‌بیابان بوونى زیاتر و ووشكهسالى و دروست بوونى كیشه‌ى كه‌م ئاوى بۆ مرۆڤ و زینده‌وه‌ران.
سهرپیچى یاسایی:
عیراق ل مانگى 9ى 2020 بوو به 195 ده‌وله‌ت كه واژووى له سه‌ر ڕێكهوتنامهى پاریس كرد، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدار بیت له هه‌وڵیكى جیهانى بۆ سنورداركردنى ده‌رهاویشته گازیه‌كان و دابه‌زاندنى پله‌ى گه‌رماى زه‌وى. وه ساڵانه 100 ملیار دۆلار ته‌رخان ده‌كریت بۆ هاوكارى ئه‌و ولاتانهى پرۆژه‌ى دۆستى ژینگه داده‌مه‌زرینن یان هه‌نگاو بۆ ئه‌وه ده‌نین كه پله‌ى گه‌رماى زه‌وى كه‌م بكه‌نه‌وه. بۆیه عیراق و كوردستانیش ده‌توانن هه‌نگاو بنین بۆ ئه‌وه‌ى كه‌رتى پیشه‌سازى ریكبخهنهوه به شیوه‌یه‌ك كاریگه‌رى كه‌مبكاته‌وه له سه‌ر گه‌رما ئه‌ویش به ریزگرتن له ستاندارده ژینگه‌یه‌كان.
9. زیاده‌ڕه‌وى بۆ سه‌ر موڵكى گشتى( یاساى قه‌ده‌غه‌كردنى زیادهرهوهى ژماره 3ى سالى 2018):
ئه‌و زیادهرهویانهى ده‌كرینه سه‌ر رووباره‌كه و دارستان و ئه‌وانه‌ى ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ى سنورى مۆله‌ته‌كه به مولكى گشتى داده‌نرین و به پیى یاساى قه‌ده‌غه‌كردنى زیادهرهوهى ژماره 3ى سالى 2018 پیویسته له لایه‌ن ده‌سه‌لاتى تایبه‌تمه‌ند ریگه‌نه‌ده‌ن ئه‌و كارگانه ده‌ستدریژى بكه‌نه سه‌ر رووباره‌كه، له‌م روانگه‌شه‌وه حكومه‌تى خوجیی كه‌م ته‌رخه‌م بوونه له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ده‌ستدریژیانه به پشت به‌ستن به یاساى ژماره3ى سالى 2018 ى قه‌ده‌غه‌كردنى زیاده‌ره‌وى.
10. ئه‌نجامدانى كار و چالاكى كانه‌كانى چه‌و و لم له ئێستا به‌ده‌ره له هه‌موو پێوه‌ر و بنه‌ماكانى ژینگه‌یی له وه‌به‌رهێنانى پیشه‌سازى. لیره‌ش دا چه‌ند یاسا و رینمایه‌ك پێشیلكراون. بۆ نموونه یاساى ژماره 20 سالى 1998ى تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنانى پیشه‌سازى كه‌رتى تایبه‌ت و تیكه‌لاو.
دابه‌ش بوونى به‌رپرسیارێتى له به‌ڕێوه‌بردنى ڕووبارى سیروان/
له هه‌ریمى كوردستان وه‌كو شاره‌زایان ده‌لین بوونى چه‌ندین یاساى جۆراوجۆر وه بوونى چه‌ندین ده‌زگاى جۆراو جۆر له پرسى ئاو بوونه‌ته ئاسته‌نگ له به‌رێوه‌بردنی سه‌رچاوه ئاویه‌كان. بۆ نموونه له پرسی رووبار‌ى سیروان به پیى یاسا ده‌توانین بیسه‌لمینین كه‌مته‌رخه‌مى هه‌بووه له لایه‌نى ده‌سته‌ى ژینگه، وه‌زاره‌تى كشت‌وكال وسه‌رچاوه ئاویه‌كان، وه‌زاره‌تى سامانانه سروشتیه‌كان، پولیسى دارستان و ژینگه و به‌ریوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانى سه‌ربه‌و وه‌زاره‌تانه له سنورى بوونى ئه‌و سهرپیچیانه بۆ سه‌ر رووباره‌كه. بۆیه دابه‌ش بوونى بهرپرسیاریتیهكان به‌م شیوه‌یه و بوونى ئه‌م ده‌زگایانه ده‌بیته هۆكارى تیكهلاوبوونى به‌رپرسیاریتى و راكردن له به‌رپرسیاریتى. بۆیه ده‌بینین زۆرجار فه‌رمانگه‌ى ژینگه ده‌لیت سهرپیچیهكانى سه‌ر رووباره‌كه له ئه‌ستۆى ئیمه نیه و ئه‌ركى پولیسى دارستان یان به‌ریوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانه وه به‌هه‌مان شیوه لایه‌نه‌كانى تریش به‌رپرسیاریتى له ئه‌ستۆ ناگرن!. بۆیه هه‌ندیك له ولاتان تاكه ده‌زگایه‌كیان تایبه‌ت به ئاو دروست كردووه كه خاوه‌ن ده‌سه‌لاتی یاساى به‌هیزه له پاراستنى ئاو و گه‌شه‌پیدان به سه‌رچاوه ئاویه‌كان بۆ نموونه له ولاتى سه‌نگافوره ده‌زگایه‌ك هه‌یه به ناوى (Public Utility Board)، كه رۆلى گه‌وره‌ى هه‌یه له به‌ریوه‌بردنى چهندیتى و جۆریتى ئاو.
چاره‌سه‌ر چیه؟
هه‌ڵبه‌ت له به‌ریوه‌بردنى سه‌رچاوه ئاویه‌كان له لایه‌ن ده‌سه‌لاتى كارگێڕى تایبه‌تمه‌ند چه‌ند ئامرازێك هه‌یه كه ده‌كرێت بگیریته به‌ر بۆ لابردنى گرفت و ئالهنگاریه ناوخۆیه‌كان كه هه‌ن له سه‌ر سه‌رچاوه‌ى ئاوى وه‌كو رووبار. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر چالاكى مرۆیی له سه‌ر رووباریك بوونى هه‌بێت ئه‌و كاته لایه‌نى تایبه‌تمه‌ند هه‌وڵ ده‌دات كۆنترۆڵى بكات، وه ئه‌گه‌ر كۆنترۆڵ نه‌كرا و زیانى هه‌بوو بۆ رووباره‌كه، ئه‌و كات هه‌ولده‌درێت به یه‌كجارى كاریگه‌ریه‌كانى ئه‌و چالاكیانه وه‌كو كارگه‌كان نه‌هێڵێت ئه‌ویش له ریگاى گواستنه‌وه‌یان له سه‌ر سه‌ر رووباره‌كانه‌وه بۆ شوێنى تر(Relocation)، ئه‌مه‌ش پێویستى به پلان و نه‌خشه‌سازى هه‌یه، به‌لام هه‌نگاوێكى كاریگه‌ره بۆ رزگاركردنى رووباره‌كان له‌و ده‌ستدرێژیانه‌ى كه ده‌كرێته سه‌ر جۆرێتى و چه‌ندێتى ئاوى ڕووباره‌كه. بۆیه له دواین كۆبوونه‌وه‌ى 31ى ئایار 2021 له ئیداره‌ى گه‌رمیان جه‌خت له‌م ڕێكاره كرایه‌وه، به‌ڵام به میكانیزمێك كه به قۆناغ به‌ندى بێت و ماوه‌یه‌ك كات بدرێت به‌و كارگانه كه تا كۆتاى ئه‌م ساڵ بێت. ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامى سه‌رپێچى به‌رده‌وامى ئه‌و كارگانه و ڕێزنه‌گرتن له پیوه‌ر و بنه‌ما ژینگه‌یه‌كان و ته‌واوى یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان. وه به پێى زانیاریه‌كان ده‌بێت له ئێستاوه ئه‌و كارگانه بگۆردرین به كهساره و ئه‌و شاخه به‌ردانه‌ى (جلمود) دروستیان كردوه له‌ناو ببه‌ن و بیكه‌ن به كه‌ره‌سته‌ى بیناسازى، وه ئه‌و چاڵانه‌ش پربكه‌نه‌وه كه به‌م هۆیه‌وه دروستیان كردووه، هه‌روه‌ها له حاله‌تى نه‌مانى ئه‌م به‌ردانه كۆتاى به‌كاركردنیان دیت له سه‌ر رووباره‌كه. ئه‌م هه‌نگاوه جگه له وهى سوودى گه‌وره‌ى ده‌بیت بۆ بووژانه‌وه‌ى رووباره‌كه، سودى بۆ كشت‌وكال و گه‌شتیارى و ئاو و هه‌واى ناوچه‌كه‌ش ده‌بیت. له لایه‌كى تر به‌رژه‌وه‌ندى كارگه‌كان له به‌رچاو گیراوه به پێدانى ماوه و ئاسانكارى كارگێڕى بۆ قوناغى داهاتوو. واته له كاتى گواستنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر چه‌مه وهرزیهكانیش پیویسته هه‌م هاوكارى بكرین له لایه‌ن حوكمه‌ت وه له هه‌مان كاتدا حوكمه‌ت چاودیریان بكات و رێكارى توندوتۆلأ پێویست بگریته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ئامێر و ئامرازى دۆستى ژینگه بهێنن. له ئێستادا پێویسته چاودێرى چالاكى ئه‌و كارگانه بكرێت تا كۆتاى ساڵ بۆ ئه‌وه‌ى له‌م ماوه‌یه‌دا رووباره‌كه بپاریزن و دارستان و ریرهوى رووباره‌كه وێران نه‌ك وه‌ك ماوه‌ى ڕابردوو. له كۆتایدا سه‌ره‌راى ده‌ستخۆشى و بۆ لایه‌نه حوكمى و ناحوكمیهكان له پرسى به‌ده‌مه‌وه هاتنى ئه‌م پرسه ژینگه‌یه هه‌ستیاره، پیویسته هه‌موومان چاودیرى جێ به‌جێكردنى ئه‌و بریارانه بین كه له‌م باره‌وه دراون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هۆکاری راگرتنی بارهەڵگر لەناو کۆڵاندا نەبونی گەراجە
-
زۆرترین بینراوەکان