ده‌نگ نێت
چه‌ندین پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌گه‌رمیان زه‌وییان بۆ ته‌رخان كراوه و كه‌چى نه‌چونه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا كاركردنى نه‌گاته 35%، مۆڵەتەکەی هەڵە دەوەشێنرێتەوە.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانى رادیۆی ده‌نگ، چه‌ندین پارچه زه‌وی له كه‌لار هه‌یه كه دراون به پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان، كه‌چى كاریان تێدا ناكرێت و پرۆژه‌كان دروست نه‌كراون، له‌كاتێكدا به‌شێك له‌و زه‌ویانه، له شوێنى گرنگ و ستراتیژی دان.
له‌باره‌ى رێكاره‌كانى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا، به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان ده‌ڵێت: بڕیارێكى نوێ ده‌ركراوه.
هونەر مەحمود، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: به‌پێی رێنمایەکی نوێ هەر زەوییەک مۆڵه‌تپێدانی پرۆژەى بۆ کرابێت و کارکردنی تێیدا نە گشتبێتە 35%، ئەوا مۆڵەتەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە.
وتیشی: قەبارەی ئەو زەویانەی وەرگیران و کاریان تێدا ده‌ستی پێنەکردوە و ماونەتەوە کەم و سنوردارن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان