ده‌نگ نێت
پاش هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى سلێمانى ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانیه‌كانى كه‌لار و كفری ده‌كرێت و بوتهى به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: له‌سه‌ر كات وه‌ستاوه و له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ده‌كرێت.
كه‌ریم عه‌لی، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بهرادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: ئه‌و بریاره‌ى كه هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێ بۆ شاره‌وانیه‌كان هاتوه سه‌رجه‌م شاره‌وانیه‌كان ده‌گرێته‌وه و هه‌ڵبژاردن و دیاریكردنى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى بۆ شاره‌وانیه‌كانى سنورى گه‌رمیان له‌سه‌ر كات وه‌ستاوه و ئه‌نجومه‌نى نوێ بۆ ئه‌وانیش هه‌ڵده‌بژێرێت.
دوای هەڵبژاردنی ئەنجومونی شارەوانی سلێمانی بەرێوبەر گشتی شارەوانیەکانی گەرمیانیش دەڵیت: لە کاتێکی نزیکدا بۆسەرجەم قەزاو ناحیەکانی سنوری گەرمیان ئەنجومونی شارەوانی دیاریدەکرێت.
بەرزان کەریم، بەرێوبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان به رادیۆی دەنگى راگه‌یاند: نوسراوەکەی ئەنجومه‌نی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی ماوەیەکی کەمە بەدەستمان گەشتوە.
وتیشى: لەماوەیەکی نزیکدا لەگەڵ ئیدارەى گەرمیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەکارى پێویست دەکەین بۆ سەرجەم قەزاو ناحیەکانی سنوری گەرمیان ئەنجومه‌نی شارەوانی دەستنیشان ده‌کەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان