ده‌نگ نێت
له‌پاش روداوه‌كانى ١٦ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانى ئاوى خواردنه‌وه‌ى قه‌زاى كفرى بڕدراوه و تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانى ئاوى خواردنه‌وه‌ى قه‌زاى كفرى ئه‌و ئاوه‌یه له قه‌زاى دوزخورماتوه ده‌هاته قه‌زا كفرى بۆ ئاوى خواردنه‌وه به‌كارده‌هێنرا.
به‌شى زۆرى ئاوى قه‌زاى كفرى له روى كوالێتیه‌وه شیاو نیه بۆ خواردنه‌وه، بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م گرفته‌ش پشت به ئاوى قه‌زاى دوزخورماتو ده‌به‌سترا كه ئاوه‌كه‌ى خاوێن و شیرین بوه، به‌ڵام له دواى روِداوهكانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئه‌و ئاوه وه‌ك پێویست ناگاته قه‌زاى كفرى و به‌ڕێوبه‌رى ئاوى قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێت: له ئێستادا %2ى ئه‌و ئاوه ده‌گاته ئێمه.
حه‌مید ره‌شید، به‌ڕێوبه‌رى ئاوى قه‌زاى كفرى له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگ وت: "ئه‌و ئاوه‌ى له قه‌زاى دوزخورماتوه‌وه ده‌هاته قه‌زاكه له ژێر كۆنترۆڵى ئێمه‌دا بو، به‌ڵام له دواى روداوه‌كانى ١٦ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى رێگه‌ى نه‌داوه بڕۆینه‌وه ئه‌وێ و له ئێستادا %2ى ئاوه‌كه ده‌گاته ئێمه".
وتیشى: ئه‌و گرفته كاریگه‌رى كردوه‌ته سه‌ر ئاوى خواردنه‌وه‌ى قه‌زاكه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان