دەنگ نێت
لە خانەقی ئاڵۆزیی لەنێوان ژمارەیەک کەس کە دەوترێت سەر بە حەشدی شەعبین و ھێزەکانی ئاسایشی یەکێتی دروست دەبێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە خانەقی بە دەنگ نێتی وت: ئەمڕۆ دوشەمە کەسوکاری ھاوڵاتیەک کە لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە، ھەڵیانکوتاوەتە سەر بینای ئاسایشی یەکێتی لە خانەقی و دروشمیان لەسەر دیوار و دەرگای بیناکە نوسیوە و داوای ئازادکردنی و ھەروەھا دەرکردنی ھێزەکانی ئاسایشیان کردوە.
وتیشی: بەوھۆیەوە ئاڵۆزیی دروستبوە و چەکدارانی ئاسایش کشاونەتەوە لە خاڵە جیاوازەکان بۆ ناو بارەگاکەیان.
بە گوێرەی ڤیدیۆیەکیش کە دەست دەنگ نێت کەوتوە، ئەوانەی چونەتە سەر بارەگای ئاسایش، کەسانی مەدەنین و داوای ئازادکردنی گیراوێکیان دەکەن بەناوی سالار، بە ھوتافکێشان و داواکاری ئازادکردنی دەچنە ناو بیناکەوە و چەکداران و بەرپرسانی ئاسایشیش ھەوڵی ھێورکردنەوەیان دەدەن و دەڵێن ئازادکردنی بەدەست ئێمە نیە.
ھاوکات سەرچاوەیەکی دیکەی ئاگادار ئاماژەی بەوەدا، کێشەکە لە روداوی دەستگیرکردنی ھاوڵاتیەکی ترەوە دروستبوە کە بازرگانە و پێشتر ئەندامی یەکێتی بوە و دواتر وەلائی بۆ حەشد و بەتایبەتی ھێزەکانی بەدر دەربڕیوە و باس لەوە دەکرێت کە بەرژەوەندی بازرگانی ھەیە لەگەڵیان، دوێنێ لەکاتی چونی بۆ سلێمانی، لە رێگا لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە، دواتر بە فشاری ھێزەکانی حەشد بەردراوە، دواتر بە کەژاوەوە ھاتوەتە خانەقینەوە و دروشمی دژ بە ئاسایشیان وتوەتەوە.

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان